شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

راپرسی ساڵانەی گالوپ: خەڵكی ئێران و عێراق تووڕەترین خەڵكانی جیهانن

بە گوێرەی‌ ڕاپرسیی‌ ساڵانەی‌ دامەزراوەی‌ گالوپ، خەڵكی‌ ئێران‌و عێراق، توڕەترین خەڵكانی‌ جیهانن‌و خەڵكی‌ پاراگوایش شادترینن.

دامەزراوەی‌ نێودەوڵەتیی‌ گالوپ كە بارەگاكەی‌ لە ئەمریكایە، ڕاپۆرتی‌ ساڵانەی‌ خۆی‌ سەبارەت بە دۆخی‌ كۆمەڵایەتیی‌ خەڵكانی‌ جیهان بەتایبەت لەبواری‌ نیگەرانترین‌و شادترین خەڵكانی‌ جیهان، بڵاو كردەوە‌و بە گوێرەی‌ ئەنجامەكانی‌ ڕاپرسییەكەی‌ گاڵۆپ، خەڵكی‌ عێراق و ئێران و كەمبۆدیا، خاوەنی‌ بەرزترین ئاستی‌ (ئەزمونی‌ نەرێنیی‌ رۆژانەن) لە سەرتاسەری‌ جیهاندا.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە: ئێرانیی‌ و عێراقییەكان، توڕەترین خەڵكانی‌ جیهانن و ڕێژەی‌ لە 49% بەشداربوانی‌ راپرسییەكەی‌ گالوپ لەو 2 وڵاتە ڕایانگەیاندوە، بە تازەیی‌ تووڕە بوون.

هەربە گوێرەی‌ ڕاپرسییەكە، خەڵكی‌ پاراگوای‌، شادترین خەڵكی‌ جیهانن و دوای‌ ئەویش، خەڵكی‌ وڵاتانی‌ كۆڵۆمبیا، ئیكوادۆر، گواتمالا، هیندۆراس، پەنەما، ڤێنزوێلا، كاستاریكا، سێلڤادۆر، نیكاراگوێ‌ شادترینن.

خەڵكی‌ وڵاتانی‌ هەریەك لە سودان‌و تونس‌و بەنگلادیشیش، خەمبارترین‌و نیگەرانترین خەڵكانی‌ جیهانن كە خاوەنی‌ كەمترین ئەزمونی‌ ئەرێنین لە ژیانیاندا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …