پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

گیانی زیندانیەكی سیاسی كورد لە مەترسیدایە

زیندانیی‌ سیاسیی‌ كورد ئەفشین سۆهرابزادە لە بارودۆخێكی‌ خراپی‌ جەستەیی دایە.

بە پێی راپۆرتی كانونی لایەنگرانی مافی مرۆڤ لە كوردستان، “ئەفشین سۆهرابزادە” زیندانیی‌ سیاسیی‌ كورد كە ئێستا لە لە زیندانی‌ میناب بەند كراوە، بە هۆی‌ تووش بوون بە نەخۆشیی‌ شێرپەنجەی‌ ڕێخۆڵە و خوێن بەربوونی‌ نێوخۆیی‌، لە بارودۆخێكی‌ خراپی‌ جەستەیی‌ دایە.

سۆهرابزادە بە هۆی‌ ئەم نەخۆشییەوە جگە لە ئێسك و پێست هیچی‌ لێ نەماوەتەوە، بەڵام دادستانی‌ میناب و دەستوپێوەندییەكانی‌ دەزگای‌ قەزایی لە سنە تا ئێستاشی لەگەڵ بێ بەم نەخۆشییەوە پاس پاسێنی‌ پێدەكەن و هیچ مەرەخەسییەكیان پێ نەداوە.

سەرچاوەیەكی‌ ئاگادار لە بارودۆخی‌ ئەم بەندكراوە لە زیندانی‌ میناب گوتبووی‌ بارودۆخی‌ جەستەیی ئەفشین بەرەو باشی ناڕواو فشاری‌ خوێنی‌ ٧ لەسەر ٨ بووەو بەم حاڵەش لە زیندانی‌ مینابەوە بۆ ئێڤینی‌ تاران گۆاستراوەتەوەو ئیزنیان پێ نەداوە هیچ چەشنە پێداویستییەك لەگەڵ خۆی‌ بەرێ.

بەم جۆرە كە لەو راپۆرتەدا هاتووە پاش ئەوەی كە سۆهرابزادە بۆ ماوەی ٢ ساڵ بە بەردەوامی داوای چارەسەریی نەخۆشییەكەی كردووە وپزیشكی زیندانیش ناردنی ناوبراوی بۆ ناوەندە دەرمانییەكانی دەرەوەی زیندان بە پێویستییەكی ژیانەكی زانیوە، بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ٢ی خەرمانان ئەم گیراوە سیاسییە لە زیندانی مینابەوە بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی، بەڕێی زیندانی ئێڤین لە تاران كرا، بەڵام بێ ئەوەی كە هیچ هەوڵێك بۆ دەرمان و چارەسەری ناوبراو بدرێ، لە سەر داوای دادستانی سنە بۆ زیندانی میناب گەڕێندراوەتەوە.

شایانی‌ باسە كە ئەم زیندانییە سیاسییە كوردە لە كاتی‌ دەسبەسەركرانیدا لە گرتنگەی‌ ئیدارەی‌ ئیتلاعاتی‌ شاری‌ كامیاران لە لایەن شەهرام ڕەحیمی‌ جێگری‌ ئەو كاتی‌ ئیتلاعات زۆر بە توندی‌ ئازارو ئەشكەنجە دراوە.

سەرچاوە ئاگادارەكان لە بابەت بارودۆخی ئەم زیندانییە، ڕایانگەیاندووە ناوبراو بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە و نامرۆڤانە كەوتبووە‌ بەر ئەشكەنجە و ئازارەوە و بەم هۆیەوە لووتی شكابوو، هەروەها بەهۆی لێدان و كوتانی لە لایەن شەهرام ڕەحیمی مەئمووری ئیتلاعاتەوە فتقیشی دڕابوو، بەڵام هە بەم بارودۆخەوە بەڕێی زیندانی ڕەجایی شاری كەرەج كرابوو، ناوبراو پاش تێپەڕینی ٢٠ ڕۆژ بێ ئەوەی كە بە هیچ شێوەیەك چارەسەری ئەم برینانەی بۆ بكرێ، بە مەبەستی لێكۆڵینەوەی دووبارە ڕاپێچی ئەشكەنجەگاكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە كرابۆ‌وە.

لە ئەنجامی ئەم هومووە ئازار و ئەشكەنجەیە دا و بە هۆی ئێشی زۆر و تاقەت پڕووكێن، ناوبراو لە نەخۆشخانەیەكی شاری سنە نەشتەرگەریی فتقی بۆ كرابوو.

كانوونی پارێزەرانی مافەكانی مرۆڤی كوردستان، بە نیسبەت مەترسیی جیددی بۆ سەر گیانی ئەم زیندانییە سیاسییە كوردە، كاربەدەستانی وریا كردۆتەوە و هاوكات لەگەڵ ئەوەی كە داوای ئازاد كرانی بەپەله و هەوڵی چارەسەری ناوبراوی لە كاربەدەستانی قەزایی كۆماری ئیسلامی كردووە، داواشی لە ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمیسێری بەرزی مافەكانی مرۆڤ و باقی سەرچاوە نێودەوڵەتییەكان كردووە، لە پێناو ڕزگار كردنی گیانی ئەفشین سۆهرابزادەدا هەوڵی جیددی بدەن.

ئەفشین سۆهرابزادە، خەڵكی‌ شاری‌ كرماشان لە مانگی‌ جۆزەردانی‌ ساڵی‌ 1389 لە لایەن هێزەكانی‌ ئیدارەی‌ ئیتلاعاتی‌ شاری‌ كامیاران دەسبەسەر كرا و لە لایەن لقی 2ی‌ دادگای‌ ئینقلاب لە شاری‌ سنە بە تاوانی‌ شەڕ لەگەڵ خودا لە ڕێگەی‌ ئەندامبوون لە یەكێك لە حیزبەكانی‌ بەرهەڵستكاری‌ كۆماری‌ ئیسلامی (كۆمەڵە) حوكمی‌ 25 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی‌ مینابی بەسەردا سەپا. ناوبراو سەرەتای‌ مانگی‌ ڕەشەممەی‌ 1390 لە زیندانی‌ ناوەندیی شاری‌ سنەوە بۆ میناب دوور خرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …