“ئەحمەد حەیدەری” فەرماندەی گوردانی ئیمام حوسێنی شاری شووش سەر بە سپای قودس لە “لازقییە”ی سوریە كوژراوە.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوە حكومەتییەكانی ئێران، “ئەحمەد حەیدەری” فەرماندەیی گرووپێكی چەكداری لە دەورووبەری لازقییە كردووە، بەڵام لەلایەن داعشەوە كوژراوە.
دەبێ بوترێ، بەردەوام كۆماری ئیسلامیی ئێران رەتی كردووەتەوە، كە بۆ پاراستنی رژێمی بەشار ئەسەد چەكداری رەوانەی سوریە كردبێت و دەڵێ ئەوانەی كە لەو وڵاتەن پارێزەرانی مەزارگە و شوێنە ئایینییەكانن.
كوژرانی ئەو فەرماندە ئێرانییە لە كاتێك دایە كە هەتا ئێستە چەكدارانی داعش نەگەیشتوونەتە لازقییە، بەڵام چەكدارە ئێرانیەكان لەو شارە جێگیر كراون.
لە ماوەی زیاتر لە 4 ساڵی رابردوودا نزیكەی 200 ئەندامی سپای پاساداران لە شارە جیاجیاكانی سوریە كوژراون.