سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

زیندان و بێ بەش كردن لە وانەوتنەوەی مامۆستایەكی كورد لە میاندواو

مامۆستایەكی كوردی قوتابخانە سەرەتاییەكانی ناوچەی چۆمی مەجیدخان لەلایەن دادگای شاری میاندواوەوە بە چوار مانگ بەندكردن حوكم دراوە.

بە پێی هەواڵیباسنیوز، ناوی ئەو مامۆستایە”حەبیب ئاغا زەمان”ــە و پێشتریش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و بارھێنانی پارێزگای “ورمێ””‌یەوە وانە وتنەوەی لێ قەدەغە كرابوو. دەوترێت حەبیب بە تۆمەتی ڕێزگرتن لە بۆنە نەتەوەییەكانی كورد و ھاندانی قوتابیانی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی جێژنەكان ئەو زەخت و گوشارانەی خراوەتە سەر.

ئەو مامۆستا كوردە كە ماوەی ٨ ساڵە لە قوتابخانەكانی ناوچەی چۆمی مەجیدخان وانە دەڵێتەوە ھیچ كێشەیەكی یاسایی نەبووە و خەڵكی ناوچەكەش زۆر لێی رازی بوون و ئێستە ماوەی یەك مانگە لە وانە گوتنەوە بێبەش كراوە. ناوبراو ماوەی ٦ مانگ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری میاندواوە بانگھێشت و دەستگیر كراوە. بەپێی زانیارییەكان ئەو مامۆستا كوردە بۆ كێشانی چوار مانگ زیندانی رەوانەی بەندیخانەی شاری میاندواو كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …