هاوكات لەگەڵ نوێ نەكرانەوەی گرێبەستی كرێكارانی كێشت و سەنعەتی مەهاباد 160 كەس لەم كرێكارانە لەسەر كارەكانیان دەردەكرێن.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، بەڕێوەبەری گشتی و خاوەن پشكی كۆڕی كێشت و سەنعەتی مەهاباد لە نامەیەكدا خوازیاری نوێ نەكرانەوەی گرێبەستی كرێكارە ڕۆژانەكانی ئەم یەكە بەرهەم هێنەرە بووە.
ئەم هەوڵەی بەڕێوەبەری كێشت و سەنعەت لە حاڵێكدایە كە ئەم كرێكارانە چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و حەقی بیمەكانیشان لە حیسابی ڕێكخراوی دابین كردنی كۆمەڵایەتیی نەكراوە، هەر بۆیە كرێكارانی ئەم كۆڕە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە و داوای مافەكانیان كردووە.
شایانی باسە بە هۆی نوێ نەكرانەوەی گرێبەستی كرێكارانی كێشت و سەنعەت نزیكەی 150 كەس بێكار كراون.
هەر لەم پێوەندییەداو لە درێژەی كۆبوونەوەكانی بەردەم فەرمانداریی شاری مەهاباد، خاوەن جووجەخانەكان بۆ چەندین جار لە بەردەم فەرمانداریی شاری مەهاباد كۆبوونەوەو داوای قەرزەكانیان دەكەن. كێشت و سەنعەتی مەهاباد بەدوای دران بە كەرتی تایبەت، خراپیی بەڕێوەبەریی و قەیرانی ماڵی، بڕی 5 میلیارد تمەن بە خاوەن جووجەخانەی شارەكانی شنۆ، سەردەشت، میاندواو، نەغەدە، بانە، سەقز، دیواندەرە، مەهاباد و بۆكان قەرزدارە.