بە وتەی ئەندامێكی مەجلیسی ئێران، نزیكەی 10 میلیۆن كەس لەو وڵاتە نەخوێندەوان.
“عەتائوڵڵا سوڵتانی سەبوور” ئەندامی كۆمیسیۆنی پەروەردە و توێژینەوەكانی مەجلیسی ئێران وتی : 9 میلیۆن و 600 هەزار كەس لەم وڵاتە نەخوێندەوارن و ئەمەش لە بارودۆخی ئەمڕۆدا شیاو نییە.
سوڵتانی سەبوور لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێریی حكنومەتیی مێهر، بوونی ئەم ڕێژە نەخوێندەوارەی لە ئێران بە كارەسات ناوبردووە و وتوویەتی پێویستە بۆ كەمكردنەوەی ئەم رێژە نەخوێندەوارە ناوەند و ڕێكخراوەكانی دیكەش هاوكاری وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان بكەن. ئەندامی كۆمیسیۆنی پەروەردە و توێژینەوەكانی مەجلیس بكەن.”
ناوبراو گەورەترین قەیرانی ئێستای پەروەردە و بارهێنانی بە هاوكاری نەكردنی ڕێكخراوەكان لەگەڵ یەكتری دەزانێت و دەلێت: بەداخەوە هەموو لایەك لەم باوەڕەدان كە پەروەردە و ڕاهێنان تەنیا ئەركی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانە، هەر ئەوەشە كە پەرەی بە نەخوێندەواری داوە.
بە وتەی ناوبراو زۆرترین ئاماری نەخوێندەواری لە ئێران لە قۆناغی تەمەنیی 35 ساڵ بۆ سەرەوەیە. ساڵی ڕابردووش “عەلی باقرزادە” جێگری وەزیری پەروەردە و بارهێنان و سەرۆكی ڕێكخراوی نەهێشتنی مەخوێندەواری ئاماری نەخوێندەوارانی ئەم وڵاتەی تا ئاستی 3 میلیۆن و 500 هەزار كەس ڕاگەیاندبوو.
ئەم ئامارە گرووپی تەمەنیی ژێر 50 ساڵ دەگرێتەوە و پارێزگای تاران پاش سیستان و بەلووچستان پلەی دووەمی نەخوێندەواریی ئەم وڵاتەی بۆ تەرخان كراوە.