لە ماوەی هەر 5 خۆلەكێكدا هاوڵاتییەك لە ئێران دەڕواتە ریزی بێكارانی ئەو وڵاتەوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا، “عەلی رەبیعی” وەزیری تەعاوەن و خۆشبژیوی كۆمەڵایەتی، دوێنێ هەینی رێكەوتی 30ی گەلاوێژ، رایگەیاندووە: لە ماوەی هەر 5 خۆلەكێكدا هاوڵاتییەكی دیكە لە ئێران بە رێژەی بێكارانی ئەو وڵاتە زیاتر دەبێت و لە ماوەی هەر ساڵێكدا پێویستە لە ئێران 800 هەزار پیشە بە مەبەستی كار كردنی هاوڵاتییان ئامادە بكرێن كە ئەو كارە ئەنجام نادرێت.
جێگەی باسە، ئاماری بێكاری لە ئێران بە تایبەتی لە شارو گوندەكانی كوردستان لە روو هەڵكشانەو ئەو بارودۆخەش گوشاری زۆری ئابووری خستووەتە سەر هاوڵاتییان و بووەتە هۆی پەرەسەندنی كێشە و گرفتە جۆراوجۆرە كۆمەڵایەتییەكان.