هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

زەینەب جەلالیان 8 ساڵە بە بێ مەرەخەسی لە زینداندایە

زیندانیی‌ سیاسیی‌ كورد، زێنه‌ب جه‌لالیان له‌ بارودۆخێكدا هه‌شته‌مین ساڵی‌ زیندانیی‌ بوونی‌ خۆی‌ تێپه‌ڕ ده‌كا كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا تاقه‌ رۆژێکیش مه‌ره‌خه‌سیی نه‌دراوه‌تێ‌، ئه‌ویش له‌ حاڵیکدا که‌ زێنه‌ب به‌ ده‌ست چه‌ند نه‌خۆشیی‌ درێژخایه‌نه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ‌.
زێنه‌ب جه‌لالیان كه‌ له‌ ساڵی‌ ١٣٨٦ به‌ تۆمه‌تی‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، له‌ ماوه‌ی‌ ٨ ساڵی‌ ڕابردوودا له‌ مافی‌ مه‌ره‌خه‌سی‌ بێبه‌ش کراوه‌، ئه‌و هاوكات تووشی‌ نه‌خۆشیی‌ درێژخایه‌نی‌ چاوو ڕێخۆڵه‌ هاتووه‌، ئه‌وهش‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌م كچه‌ كورده‌ به‌ندكراوه‌ نه‌دراوه‌و كاربه‌ده‌ستانی‌ زیندانیش له‌گه‌ڵ ناردنی‌ زێنه‌ب بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ زیندان خۆده‌بوێرن؛ ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌م گیراوه‌ سیاسییه‌ چه‌ندین جار داوایان كردووه‌ كه‌ له‌ سه‌ر خه‌رجی‌ خۆیان‌و به‌ مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌، كچه‌كه‌یان به‌ڕێی‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ زیندان بكرێ‌، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان‌و كاربه‌ده‌ستانی‌ زیندان ڕێگه‌یان پێ‌ نه‌داون كه‌ ئه‌م كاره‌ بكه‌ن.
زێنه‌ب جه‌لالیان له‌ دایكبووی‌ ساڵی‌ ١٣٦١ له‌ شاری‌ ماكۆیه‌، ناوبراو له‌ ساڵی‌ ١٣٨٦ له‌ لایه‌ن مه‌ئمووره‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاتی‌ كرماشانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراو به‌ تۆمه‌تی‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌ كوردییه‌كان سه‌ره‌تا له‌ دادگای‌ ئینقلاب حوكمی‌ ئێعدامی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندراو پاشان ئه‌م حوكمه‌ بۆ زیندانی‌ تاهه‌تایی‌ كه‌م‌كرایه‌وه‌.
ئه‌م گیراوه‌ سیاسییه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ ڕابردوودا زۆر به‌ توندی‌ كه‌وتۆته‌ ژێر فشاری‌ جه‌سته‌یی‌‌و ڕووحیه‌وه‌ و تا ئێستاش چه‌ندین جار به‌ مه‌به‌ستی‌ ناڕه‌زایه‌تیی‌ ده‌ربڕین له‌ بابه‌ت بارودۆخی‌ ناله‌باری‌ خۆی‌ مانی‌ له‌ خواردن گرتووه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …