پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

كۆڵبەرێكی دیكە لە شاری سەردەشت بریندار بوو

لە ناوچە سنوورییەكانی شاری سەردەشت كۆڵبەریكی كوردی خەڵكی ئاوایی “كۆخێ” بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بریندار كراوە.

بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ، ئەو كۆڵبەرە كوردە ناوی “ناسر عەلیخانی” بووە و  لە ناوچەی ” كۆشكی بەختیار” و لە دەورووبەری بنكەی هێزە ئینتزامییەكانی گۆزەڵەوە تەقەی لێكراوە.

دەوترێ، هەر لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران چەند سەر ئەسپی بارهەڵگری كاسبكارانیش بەكوشت چوون.

جێگای باسە، خەڵكی هەژار و رەش و رووتی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان بەهۆی بێكاریی و بێ دەرەتانی روو دەكەنە كاری پڕ مەترسی كۆڵبەری لەسەر سنوورەكان و بەو بۆنەوە بە بەردەوامی لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش دەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …