پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

جێگری ئەبوبەكر بەغدادی كوژرا

هەواَنێرییەكانی واشێنگتۆن لە راپۆرتێكدا باسی لە كوژرانی دووهەمین كەسی نێو رێكخراوی “داعش” لە ئاكامی هێرشی فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا لە نزیك شاری موسڵی عێراق كردووە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی فەرانسە، شورای ئەمنیەتی میللی ئەمریكا رایگەاندووە كە كەسێك بە ناوی “فازل ئەحمەدەلحیالی” ناسراو بە “حاج مۆعتز” لە كاتێكدا كە لەگەڵ یەكێكی دیكە لە رێبەرانی داعش لە نێو ئۆتۆمبیلەكەی خۆی شۆفیری دەكرد، كراوەتە ئامانج و كوژراوە.

ئەو شورایە رایگەیاندووە كە ئەلحیالی یەكێك لە رێكخەرانی سەرەكی عەمەلیاتی گواستنەوەی چەك، تەقەمەنی، ئۆتۆمبیلی نیزامی و چەكدارەكان لە نێوان عێراق و سوریەدا بووە.

وتەبێشی شورای ئەمنیەتی میللی ئەمریكا، “نید پرایس” رایگەیاندووە كە كوژرانی ئەلحیالی “كاریگەرییەكی زۆری لە سەر رەوتی عەمەلیاتەكانی داعش دەبێت، چوونكە پێگەی ناوبراو لە نێو داعشدا لە بواری ماڵی، زانیاری بەخشین، عەمەلیات و لۆجستیكی بووە.

بە وتەی كۆشكی سپی ئەلحیالی “راوێژكاری باڵای” ئەبوبەكر بەغدادی رێبەری “داعش” كە مەئموریەتی رێكخستنی عەمەلیاتەكان لە عێراقی لە ئەستۆ بووە، بە چەشنێ كە “رۆڵێكی سەرەكی لە هاوئاهەنگ كردنی عەمەلیاتەكان لە 2 ساڵی رابردوو بەتایبەت لە عەمەلیاتی هێرش بۆ سەر موسڵ لە مانگی ژانویەی ساڵی 2014ی زایینیدا گێڕاوە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …