ژنێكی تەمەن 38 ساڵەی خەڵكی شاری مەریوان بەهۆی كێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
بە پێی راپۆرتی باسنیوز، ئەو ژنە ناوی “سارا ئێقباڵی” و تەمەن 38 ساڵ بووە و ماوەی دوو ساڵە لە هاوسەرەكەی جیا بووەتەوە و لە ماڵی باوكی دەستی داوەتە خۆكوژی.
ناوبراو دوو منداڵی هەبووە و بەهۆی كێشەی بنەماڵەییەوە لە هاوسەرەكەی جیا ببووەوە.
سارا كە ماوەی دوو ساڵە لە ماڵی باوكی بوو بە بەردەوامی كێشەی بو دروست كراوە و تەنانەت ئیزن نەدراوە منداڵەكانیشی سەردانی بكەن و بەو بۆنەوە دەستی داوەتە خۆكوژیی.
بەشێك لە ژنانی كورد بە بەردەوامی هەوڵی خۆكوژی دەدەن و لە زۆربەی حاڵەتەكانیشدا لە هەوڵەكانیاندا سەركەوتوو دەبن و شارەزایان پێیان وایە كە هەژاری، نەریتی بوونی كۆمەڵگە و پیاوسالاری بە هۆكارەكانی خۆكوژی ژنان دێنە ئەژمار.