شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران پلەی دووهەمی لە بواری خەسارەكانی رووداوی هاتوچۆ لە جیهاندا هەیە

ڕێكخراوی‌ پزیشكیی‌ قانوونیی‌ ئێران دەڵێ‌ لە ماوەی‌ 5 ساڵی‌ ڕابردوودا زیاتر لە 97 هەزار كەس لە جادەكانی‌ ئەم وڵاتە بە هۆی‌ ڕووداوەكانی‌ هاتۆچۆ گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی‌ ڕاگەیەندراوی‌ ڕێكخراوی‌ پزیشكی‌ قانوونیی‌ ئێران لە ماوەی‌ ساڵانی‌ 1389 تا 1393دا، بەهۆی‌ ڕووداوەكانی‌ هاتوچۆ لەم وڵاتە 97 هەزار و 272 كەس تێداچوون.
هەواڵدەریی‌ مێهر لە ڕاپۆرتێكدا كە مانگێك لەمەوبەر لە بابەت ڕووداوەكانی هاتۆچۆ بڵاوی‌ كردبۆوە، نووسیبووی‌: بارودۆخی‌ نالەباری‌ ڕووداوەكانی‌ سەر جادە لە ئێران بۆتە هۆی‌ ئەوەی‌ كە بانكی‌ جیهانی‌ لە لێكۆڵینەوەو تاوتوێ‌ كردنەكانی‌ خۆیدا بڵێ بارودۆخی‌ ڕووداوەكانی‌ هاتوچۆ لە ئێرالە سنووری قەیران تێپەڕیوە.
بەپێی‌ ئەم ڕاپۆرتە، ئەگەر نێونجیی‌ ئەوانەی لە ساڵدا لە ئێران بەهۆی هاتوچۆ گیانیانلە دەست دەدەن 20 هەزار كەس‌و ژمارەی بریندارەكان250 هەزار بێ، وەك ئەوەیە كە لە هەر ساڵدا لە ئێران بوومەلەرزەیەكی‌ گەورە ڕووی‌ دابێ‌ كە ئەو هەموو كوژراوو بریندارەی‌ لێ‌ كەوتبێتەوە. هەروەها ڕێژەی‌ قوربانیانی‌ سەر جادە لەو وڵاتە لە هەر ساڵێكدا بارتەقای‌ قوربانیانی‌ شەڕێكی‌ تەواو ماناو خوێناوییە.
بەپێی‌ ڕاگەیاندنی‌ ناوەندی‌ توێژینەوەی‌ بیمەی‌ ناوەندیی‌ ئێران، ئەم وڵاتە لە ڕووی‌ ڕووداوەكانی‌ شۆفیری‌ لە نێو 190 وڵاتی‌ جیهاندا لە پلەی‌ 189 دا وەستاوەو‌ تەنیا وڵاتێك لە دنیا كە لەم بوارەوە بارودۆخی‌ لە ئێران خراپترە، وڵاتی‌ “سیارێلئون” لە ڕۆژهەڵاتی‌ قاڕەی‌ ئافریقایە.
رێكخراوی دابینكردنی كۆمەڵایەتیش دەڵێ ڕووداوەكانی هاتوچۆ‌ جگە لە زیانی‌ زۆری‌ كۆمەڵایەتیی‌، خەسارێكی‌ زۆری ئابووریشیان لێ‌ دەكەوێتەوە‌و بەپێی‌ ئامارەكان زیانی‌ ئابووری‌ بە هۆی‌ پێكدادانەكانی‌ ماشێن هەموو ڕۆژێ پتر لە 32 میلیارد تمەن مەزندە كراوە. بەپێی‌ هەڵسەنگاندنی‌ كارناسانی‌ ترافیك چوار هۆكاری‌ “مرۆیی، ڕێگاوبان، ماشێن یان كەرستەكانی دیكەی‌ هاتوچۆ و شوێن” سەرچاوەی‌ ڕووداوەكانی‌ شۆفیری‌ لە ئێرانن.
كارناسان پێیان وایە ڕێگەو بان و جادەكانی‌ ئێران لە زۆربەی‌ ناوچەكانی‌ ئەم وڵاتە بە تایبەت لە ناوچە كەویری‌، كوێستان‌و لێڕەوارەكان، لەگەڵ گیر گرفتی‌ زۆر جیددی‌ بەرەوڕوون كە هێندێك لەم گرفتانە بە هیچ شێوەیەك چارەسەر ناكرێن‌و پێویستییان بە ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی‌و ئاوڕدانەوەی جیددی هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …