چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لاوێكی مەریوانی لە لایەن هێزەكانی سپاوە دەستگیر كرا

لە ماوەی رۆژانی رابردوو لاوێكی خەڵكی شاری مەریوان لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە دەستگیر كرا و وێڕای بەدواداچوونەكانی بنەماڵەكەی هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە چارەنووسی لە بەردەستدا نیە.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، “دانا ساڵحی” 21 ساڵە لە نزیكی شاری مەریوان لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە بە بێ هیچ هۆكارێك دراوەتە بەر دەستڕێژ. ناوبراو كە هاوڕێ لەگەڵ 2 كەسی دیكە سەواری ماتۆڕسیكلێت بوون پاش ئەوەیكە ماتۆڕەكەیان راگرتووە، دانا دەستگیر كراوە و پاش یەك رۆژ مانەوە لە گرتووەخانەی سپا لە شاری مەریوان بە شێوەی تەلەفۆنی و بۆ ماوەیەكی كورت بە بنەماڵەكەی راگەیاندووە كە حەولەكانی خۆیان بۆ رزگاركردنی ناوبراو بخەنە گەڕ.

پاش ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیە تا ئێستا وێڕای بەدواداچوونەكانی بنەماڵەكەی بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەكان، بەڵام هیچ زانیارییەك سەبارەت بە چارەنووسی لە بەردەستدا نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …