دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

دیاردەی رفاندنی منداڵان لە شاری سنە پەرەی سەندووە

لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو رفاندن و بێ سەروشوێن كردنی منداڵان لە شاری سنە بووەتە دیاردەیەك كە بەرۆكی ژمارەیەك بنەماڵەی گرتووەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو 12 منداڵ لە شاری سنە رفێندراون و ئەم بابەتەش نیگەرانی لای هاوڵاتییان دروست كردووە و ئەمنیەتی منداڵان كەوتووەتە بەر مەترسی.

دەوترێ، دوایین منداڵێ كە رفێندراوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لە چارەنووسی ئاشكرا نەبووە، كچێكی 14 ساڵەی پۆلی دووهەمی ناوەندی بووە كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە بەردەم هۆڵی وەرزشیی “ئەحمەد پەناه” رفێندراوە.

دەوترێ لە شارە كوردییەكان كەسانێك پەیدا بوون كە منداڵانی سەر شەقامیش دەڕفێنن و دەیانبەن بۆ سوریە و عێراق تا لەوێ گورچیلەیان بفرۆشن.

شایانی باسە، تا ئێستا ناوەندە ئەمنیەتی و ئینتزامییەكانی حكومەت هیچ كەس یان كەسانێكیان لەو پەیوەندەدا دەستگیر نەكردووە و زانیارییەكی راست و دروست نادەنە بنەماڵەی منداڵە رفێندراوەكان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …