پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

دوو گرووپی شاخەوانیی شاری سەقز بەسەر كێوی دەماوەند سەركەوتن

دوو گرووپی شاخەوانیی لە شاری سەقز بەسەر كێوی “دەماوەند” سەركەوتن.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، رۆژی هەینی 23ی مانگی گەلاوێژ دوو گرووپی شاخەوانی شاری سەقز بە ناوەكانی “داڵانپەر و هەڵۆ” كە لە 33 كەس پێكهاتبوون بەسەر شاخی دەماوند سەركەوتن.

كێوی دەماوەند بە بەرزایی زیاتر لە پێنج هەزار و 600 میتر لە 69 كیلۆمیتری باكووری رۆژهەڵاتی شاری تاران و 62 كیلۆمیتری باكووری ئامول لە پارێزگای مازەندەران هەڵكەوتووە.

گرووپی“داڵان پەڕی سەقز” رۆژی 16ی مانگی گەلاوێژ بە بەشداریی 28 شاخەوانی “ژن و پیاو” توانیان بەسەر كێوی “رقیتان” هەڵكەوتوو لە نێوان شارەكانی سەقز و بۆكان، سەركەون.

رۆژی هەینی 9ی مانگی گەلاوێژ گرووپی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” كە پێكهاتبوون لە 25 شاخەوان، بەسەر لووتكەی كێوی “شاخە گەورە” لە ناوچەی سەرشیوی سەقز سەركەوتن.

ئەم گرووپە شاخەوانییە دوو هەفتە پێشیش بەسەر شاخی “شمشێر زەڕین”ی شاری سەقزدا سەركەوتن.

تیمی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” لە ریزی چالاكترین گرووپە شاخەوانیەكانی كوردستاندان و  15 ساڵە چالاكی دەكەن و جگە لەم چالاكیەش چەندین چالاكیی دیكەیان ئەنجام داوە و تا ئێستا بە سەر چەندین شاخ و كێوی كوردستان لەوانە “قەندیل، چلچەمە، شاهۆ، بڵقەیس و …” توانیویانە سەركەون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …