چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

سەدان كەس لە زیندانی مەهاباد مانیان لە خواردن گرت

رۆژی دووشەممە 26ی مانگی گەلاوێژ سەدان كەس لە زیندانی زیندانی مەهاباد لە ناڕەزایی بە بەربەستە دژەمرۆییەكانی سەرۆكی نوێی زیندان، مانیان لە خواردن گرت.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، زیاتر لە 500 كەس لە زیندانیانی پیاو و 30 زیندانی ژن لە بەندی نسوانی زیندانی مەهاباد، لەم مانگرتنە بەشدار بوون و ئێستاكەش مانگرتنی گشتیی هەموو ئەو زیندانەی گرتووەتەوە.

“حسێن پوور سەر” بەرپرسی زیندانی مەهاباد هەموو چەشنە بەربەستێكی بەسەر زیندانیاندا سەپاندووە و چاوپێكەوتنی ئاسایی لە زیندانیان بڕیوە.

هەروەها دۆخی بێهداریی زیندان زۆر بەربەستی بۆ دانراوە و ناردنی زیندانیانی نەخۆش بۆ بێهداریی ئێستاكە بە تەواوەتی راگیراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …