45 % لە یەكە بەرهەمهێنەرەكانی ئێران داخراو یا نیوە داخراون

سەرۆكی ژووی بازرگانیی دەڵێ: ئابووری ئێران تووشی نەخۆشی كوشندە بووە و لە ماوەی ساڵانی رابردوو بە هۆی ئابڵۆقەكان و نەبوونی بەرنامەی لەبار، ئەو نەخۆشیە كوشندەتر بووەتەوە. رادەیەكی كەم لە یەكە بەرهەمهێنەرەكان بە هەموو توانیانەوە كار دەكەن و زۆرێكیان یا یەكسەر داخراون یان بە شێوەی نیوە چالاك كار دەكەن.

سەرۆكی ژووری بازرگانی، پیشەسازیی، كان و كشتوكاڵی ئێران لەسەر ئەو بڕوایەدایە كە كاریگەریی ئابڵۆقەكان كە دژی كۆماری ئیسلامی سەپێندراوە لە سەر كێشە ئابوورییەكانی وڵاتی 20 تا 25% زۆرتر نیە.

“مۆحسێن جەلال پوور” جەختی كردەوە كە ئەو قەیرانەی ئابووریی ئێرانی گرتووەتەوە، بەتایبەت لە بواری بەرزیی چالاكیەكان لە بواری بەرهەمهێنان، تەنیا بەهۆی ئابڵۆقەكانەوە نەبووە و “بێ گومان پاش ئابڵۆقەكانیش هەموو شتێك ناگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا، جەلال پوور رۆژی هەینی 23ی مانگی گەلاوێژ لە همایشی مەجالەكان بۆ سەرمایەگوزاریی لە كرمان وتی: “لە چەند دەیەی رابردوو لە رێگایەكی باشدا نەچووینەتە پێشەوە و ئابووریی گرێدراو لە نەوتی ئێران، سەرمایەی میللی كردووەتە بەشێك لەو تێچووانەی كە ئێستا بوونی هەیە.

بە وتەی ناوبراو، لە نزیكەی 82 هەزار یەكەی پیشەیی بچووك و گەورەی ئێران، 14 هەزاریان بە تەواوەتی داخراون و 22 هەزار یەكەی دیكە نیوە چالاكن كە زیاتر لە 45%ی هەموو یەكەكانی ئێران لەخۆ دەگرێت.

شایانی باسە، لە ماوەی ساڵانی رابردوو نزیكەی نیوەیەك لە یەكە پیشەسازییەكانی ئێران بەرەوڕووی داڕمان و داخران بوونەتەوە و كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی، بەردەوام هۆكاری ئەم داڕمانە ئابوورییە بە ئابڵۆقە نێودەوڵەتییەكانەوە كە لە لایەن رۆژئاواوە بە سەر ئێراندا سەپاوە، گرێ دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …