شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ژمارەیەك چالاكی سیاسی: حكومەتی هەرێم بەرپرسە لە پاراستنی گیانی كوردانی رۆژهەڵات لەباشور

ژمارەیەك هەڵسوڕاوی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان سەبارەت بە پیلانی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی دژی حیزبەكانی رۆژهەڵات لە باشوری كوردستان نامەیەكی سەرئاوەڵادا ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن.

لەنامەكەدا كە هاوكات ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان‌و حیزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم كراوە هاتووە: ئێمە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرس دەزانین بۆ دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی گیانی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داواتان لێدەکەین بە دەڕبرینی نارەزایەتیی خۆتان لە حکوومەتی ئێران، سەبارەت بەم چەشنە پیڵانانە لە خاکی کوردستانی باشوور، ئەم کردەوەیە شەرمەزار بکەن.
دەقی نامەكە:
نامه‌یەکی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

وێنه بۆ:
پارڵەمانی هەرێمی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزوتنەوەی گۆران‌، حیزبی شیوعیی کوردستان‌و هتد …

به‌رێز کاک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان،
لە چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، سیخۆرەکانی سەر بە کۆماری ئیسڵامیی ئێران له دوو کرده‌وه‌ی ترۆریستیدا، وەکو بۆمبڕێژکردنی بنکەی ڕێکخستنی ناوخۆی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له ز‌ەڕگۆێزه‌ڵه، هەروەها پیڵانی ترۆری کاک ڕه‌زای که‌عبی جێگری سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، شەڕێکی ئاشکرایان لە هەرێمی کوردستان دژ بە شۆرشگێرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەست پێکردووە‌. بە خۆشییەوە هەر دوو پیڵانەکە پوچەڵکرایەوە. بەڵام لەوە ناچێت ئەمە کۆتایی پیڵانەکان بێت، بەڵکوو بەپێچەوانە دەتوانێت درێژەی سیاسەتە سەرکوتکەرانەکانی ڕژیمی سێدارە دژ بە کوردەکانی ڕۆژهەڵات‌ و هاوکات هەوڵێکی تازە بۆ ئاڵۆزکردنی کەش‌ و هەوای سیاسی و تێکدانی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان بێت. ئێمه کۆمه‌ڵێك لە چالاکانی سیاسی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە تاراوگە، بە بەرپرسیی‌ و گەڵێک پەرۆش‌ و نیگەرانییەوە دەروانینە چارەنووسی کوردە ڕۆژهەڵاتییەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان. بێگومان دەستپێکی شاڵاوێکی تازەی ترۆر لەو بەشەی کوردستان دەتوانێ زەبرێکی گەورە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی ڕۆژهەڵات بە تایبەتیی‌ و تەواوی کوردستان بە گشتیی‌، هەروەها داهاتوو و چارەنووسی هەرێمی کوردستان بدات.
ئێمە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرس دەزانین بۆ دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی گیانی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داواتان لێدەکەین بە دەڕبرینی نارەزایەتیی خۆتان لە حکوومەتی ئێران، سەبارەت بەم چەشنە پیڵانانە لە خاکی کوردستانی باشوور، ئەم کردەوەیە شەرمەزار بکەن. دیاره هه‌ڵوێست‌گرتنی ئێوه وەک سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانانی کوردی ڕۆژهەڵات‌و شەرمەزارکردنی ئەم چەشنە کردەوە ترۆریستیانە نە تەنیا ده‌بێته هۆی دڵخۆشیی کوردەکانی ڕۆژهەڵات، بەڵکوو وەکو خاڵێکی ئەرێنیی لە مێژووی کورددا تۆمار دەکرێ.
بە سپاس و پێزانینەوە

چالاکانی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵات لە تاراوگە:
١.‌ ئێرانپور، ناسر،  ئاڵمان
٢.‌ ئیلاهی، ماجێد ، سوئید
٣.‌ ئیلخانی، جەعفەر، سوئید
٤.‌ ئیلخانی‌زادە، فاروق،هۆلەند
٥.‌ ئەحمەدین، مستەفا، ئاڵمان
٦.‌ ئەرغەوانی، ڕەحمان، ئاڵمان
٧.‌ ئەسکەندەریی، ئەحمەد، سوئید
٨.‌ ئەعزەمی، ئەسعد، هۆلەند
٩.‌ ئەمین ئاوە، کامران، ئاڵمان
١٠.‌ ئەمین‌نژاد، ناسر، ئاڵمان
١١.‌ ئەمینی، سۆران، سوئید
١٢.‌ ئەنساریی، بێهروز، ئاڵمان
١٣.‌ ئەورامی، کەماڵ، ئوسترالیا
١٤.‌ باباخانی، ناسر، توورکیا
١٥.‌ بازگەر، ئەحمەد، شاعیر
١٦.‌ بایاب، سالەح،  ئاڵمان
١٧. بۆکانی، تاهیر، سوئید
١٨.‌ بەخشی، حوسێن، ئاڵمان
١٩.‌ بەرهوون، عەڵی، سوئید
٢٠.‌ بەرهوون، محەممەد تاهیر، ئاڵمان
٢١.‌ بە‌هرامی، حەمید، ژۆرنالیست، کەنادا
٢٢.‌ بەهمەنی، سەبری، چالاکی بواری مافی ژنان لە کوردستان
٢٣.‌ پیرۆتی، ئاسو، خویندکار، ئۆتریش
٢٤.‌ پەروێزی، مورتەزا، هۆلەند
٢٥.‌ پەروین، سارا، سوئید
٢٦.‌ پەرەستار، لەتیف، سوئید
٢٧.‌ تاهیری، ناسر. سوئید
٢٧.‌ تاوانی، حاجی، سوئید
٢٨.‌ د. تلوعی، رۆئیا، چالاکی بواری ژنان، ئەمریکا
٢٩.‌ توت ئاغاجی، جیناا، چالاکی بواری ژنان، سوئید
٣٠.‌ جهانگیری، برایم، کەنادا
٣١.‌ جوانمەردی، ڕەحمان، هۆلەند
٣٢.‌ جێهان‌مێهەن، فەرهاد، خوێندکاری قۆناخی دوکتورا، سوئید
٣٣.‌ جێهانی، شەمزین، چالاکی بواری ژنان، بلژیک
٣٤.‌ حوسێن‌پەناهی، ئەمجەد، چالاکی ماڤی مرۆڤ، ئاڵمان
٣٥.‌ حوسێنی، تاهیر، ئوسترالیا
٣٦.‌ حوسێنی، جەلال، سوئید
٣٧.‌ حیسامی، ساڵار، نووسەر، ڕۆژنامەوان، باشوری کوردستان
٣٨.‌ حەواری نەسەب، خەڵیل،  ئاڵمان
٣٩.‌ حەیدەری، جەواد، ڕۆژنامەنووس، باشوری کوردستان
٤٠.‌ حەیدەری، ئەیوب، سوئید
٤١.‌ خاکی، محەممەد، بریتانیا
٤٢.‌ خوسرەوی، سوڵتان، سوئید
٤٣.‌ خەلیلی، سەعید، سوئید
٤٤.‌ دەباغی، عەتا، سوئید
٤٥.‌ دەوەنداری، یەحیا،  ئاڵمان
٤٦.‌ ڕەحیمی، موحسێن، سوئید
٤٧.‌ ڕەحیمی، سەلاح، سوئید
٤٨.‌ ڕەزایی، ماپار، ئاڵمان
٤٩.‌ ڕەزایی، هاشم،  سوئید
٥٠.‌ ڕەمەزانعەلی، ڕوفیا، سوئید
٥١.‌ زارەع، جەماڵ، ئاڵمان
٥٢.‌ زارەع، گوڵنار، ئاڵمان
٥٣.‌ زەکەریایی، هیوا،  نۆروێژ
٥٤.‌ سالحی، فەرووخ، سوئید
٥٥.‌ سدقی، پەری، ئاڵمان
٥٦.‌ سوڵتانی، ئەنوەر،  بریتانیا
٥٧.‌ سەعیدی، حوسێن، سوئید
٥٨.‌ سەید کەریم، ئازاد، کەنادا
٥٩.‌ شهلایی، شەهین، سوئید
٦٠.‌ شوکروللا‌پوور، مەهین، فەرانسە
٦١.‌ شێخ‌ئاغایی، سیامەنەد، نووسەر، سوئید
٦٢.‌ شەبەق، حوسێن، نووسەر، شاعیر، نۆروێژ
٦٣.‌ شەرارە شەمامی، سارا، نۆروێژ
٦٤.‌ شەریفی، ڕۆژین، ئاڵمان
٦٥.‌ شهلایی، شهناز،  ئاڵمان
٦٦.‌ عوسمانی، ئارام، شانۆکار، فەرەنسە
٦٧.‌ عەباسی، خالید، سوئید
٦٨.‌ عەزیزکەندی، ئامانج، سویس
٦٩.‌ فاروقی، محەممەد، سوئید
٧٠.‌ فەتاحی، مە‌هدی، ڕۆژنامەوان، ئاڵمان
٧١.‌ فەتحی، نادر،  ئاڵمان
٧٢.‌ فەرشچی، فریال، بریتانیا
٧٣.‌ فەیزوللابەگی، ڕەزا، نۆروێژ
٧٤. قادری، سەدیق، هۆلەند
٧٥.‌ قادری، هەدایەت، دانمارک
٧٦.‌ قازی، کامران،  سوئید
٧٧.‌ قازی، هەڵالە، سوئید
٧٨.‌ قاسمی، تاهیر، فینلاند
٧٩.‌ قورێشی، خالید، ڕووسیە
٨٠.‌ قورئانی، محەممەد، بریتانیا
٨١.‌ قەنبەری، عەلی، سوئید
٨٢.‌ کوردپور، عەبدوللا، ئاڵمان
٨٣.‌ مارابی، جوامێر، هۆڵەنەد
٨٤.‌ ماملێ، عەزیز، فەرانسە
٨٥.‌ ماملێ، وریا، نۆروێژ
٨٦.‌ محەممەدی، سارا، مافناس، بلژیک
٨٧.‌ محەممەدی، مستەفا، کەنادا
٨٨.‌ محەممەدی، ئازادە، بریتانیا
٨٩.‌ محەممەدی، ئەبوبەکر(لەگز)، هونەرمەند،  ئاڵمان
٩٠.‌ مستەفا سوڵتانی، ڕەزا، سوئید
٩١.‌ مستەفا‌سوڵتانی، ڕەشاد، سوئید
٩٢.‌ معانی، فەرووخ، ئاڵمان
٩٣.‌ مورادی، گوڵموراد،  نووسەر،  ووتەبێژی ماڤی مرۆف لە یو . ئەن ژنو
٩٤.‌ مورادییان، ئازاد، ژۆرنالیست، ئەمریکا
٩٥.‌ موهتەدی، شەوبۆ، سوئید
٩٦.‌ مۆڵان، حەسەن، ئوسترالیا
٩٧.‌ مێعمارزادە، فاروق، سوئید
٩٨.‌ مێعماری، ئەسمەر، چالاکی بواری ژنان، سوئید
٩٩.‌ مەتاپوور، یەدی، ئۆتریش
١٠٠.‌ مەحموود، نەجیبە، ژۆرنالیست، راگەیانکار، سوئید
١٠١.‌ مەردوخ، عەبدوڵلا، مامۆستای مێژوو، فەرانسە
١٠٢.‌ ناسری، شۆرش،  ئاڵمان
١٠٣.‌ ناسری، هێرش، سوئید
١٠٤.‌ نەجاری، جەماڵ، خوێندکاری زانکۆ، فەرەنسە
١٠٥. د. نەویدی، داریوش، پرتەقاڵ

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …