چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

تەقینەوەی مین لە بانە 2 هاوڵاتیی دیكەی كردە قوربانیی

لە ناوچەی سنووری “شەهابەدین”ی شاری بانە مینێكی چێندراوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق تەقییەوە و لە ئەنجامدا هاوڵاتیەكی كورد گیانی لەدەست دا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، هاوڵاتیەكی كوردی خەڵكی شاری بانە، بەناوی “ئەرشەد مەولاوێردی” تەمەن 52 ساڵ و ژن و منداڵ هەبووە بەهۆی كەوتنە سەر مینە چێندراوەكانی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق گیانی لەدەست داوە.

ئەو پیاوە بەساڵاچووە لەو ناوچە سنوورییانە سەرقاڵی لەوەڕداندنی مەڕ و ماڵاتی خۆی بووە و كاتێكیش كە كەوتووەتە سەر مینە چێنراوەكان كەس لە دەورووبەری نەبووە كە فریای بكەوێت و بەهۆی خوینڕێژی زۆرەوە گیانی لەدەست داوە.

هەروەها كاتژمێری 10ی سەر لەبەیانیی رۆ1یی رابردوو بە هۆی تەقینەوەی مینی “ئێم چواردە” كەسێك بە ناوی “داریوش ئاردلپوور” كارمەندی ناوەندیی پاك كردنەوەی مین بریندار بوو.

ئەو رووداوە لە “پایەگای ئاربابا”ی شاری بانە رووی داوە و ناوبراویش بە مەبەستی تەداوی كردن رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە كراوە.
شایانی باسە، ئێستاكە زیاتر لە 20 میلیۆن مینی چێنراو لە 5 پارێزگای ورمێ، سنە، كرماشان، ئیلام و خوزستان بوونی هەیە كە لە سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چێنراوە و ساڵانە بە دەیان قوربانیی لێدەكەوێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …