كاژێر 12ی شەوی رابردوو “قوربانعەلی پیرانی” بەرپرسی دەزگای ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری پیرانشار لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژرا.
بە پێی راپۆرتی رووداو راگەیاند:” كوشتنی ئەو بەرپرسەی ئیتڵاعات بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووەو لەلایەن كوڕەكەیەوە بە چەقۆ كوژراوە”.
سەرچاوەكە وتووشیەتی:” بەرپرسەكەی ئیتڵاعات ژنی دووەمی هێناوەو ئەوەش كوڕەكەی توڕەكردووە و بووەتە هۆی ئەوەی شەوی دووشەممە 19ی گەلاوێژ لەگەڵ كوڕەكەی بەشەڕ بێن و كوڕەكەی بە چەقۆ سەری باوكی بڕیووە”.
ئەو لە درێژەدا وتوویەتی:” زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، دوای ئەوەی ئەو بەرپەرسەو كوڕەكەی دەبێتە شەڕیان كوڕەكەی بە چەقۆ باوكی برینداردەكات و دەبینێ نەمردووەو سەری دەبڕێ”.
قوربانعەلی پیرانی، ئازەری زمانە و خەڵكی گوندی “راهدانە”ی سەربە شاری نەغەدەیە.