پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دزیی چەكدارانە لە شاری سەقز برینداری لێكەوتەوە

بە هۆی دزیی كردنی چەكدارانە لە بەنزینخانەیەك لەشاری سەقز وێڕای بردنی بڕە پارەیەك خاوەن بەنزینخانەكەش بە توندی بریندار بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، رۆژی شەممە 17ی مانگی گەلاوێژ چەند چەكدارێكی نەناسراو بە مەبەستی پارە وەرگرتن لە خاوەنی بەنزینخانەی “وەكیلی” هێرش دەكەنە سەر خاوەنەكەی و بریندار دەكەن.

ئەو بەنزینخانەیە كە لە گەڕەكی بیمارستان (نەخۆشخانە)دایە هی هاوڵاتیەك بە ناوی “محەمەد ساڵح وەكیلی” بووە و پاش ئەوەیكە ئەو چەكدارنە 27 میلیۆن پارەیان لێ وەرگرتووە، لەگەڵیان تووشی تێكهەڵوون بووە و چەند گوللەیەكی بەركەوتووە و ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێریی پزیشكی دایە.

تا كاتی ئامادەكرانی ئەم هەواڵە شوناسی كەسە چەكدارەكان نادیارە و هیچ ئاسەوارێكیان لە خۆیان بەجێ نەهێشتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …