شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

چالاكیەكانی گرووپی شاخەوانیی”داڵان پەڕی سەقز” بەردەوامە

زنجیرە چالاكیەكانی گرووپی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” بۆ سەر شاخ و چیاكانی كوردستان بەردەوامیی هەیە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لە درێژەی زنجیرە چالاكیەكانی گرووپی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” رۆژی هەینی ئەم هەفتەیە 16ی مانگی گەلاوێژ بە بەشداریی 28 شاخەوانی “ژن و پیاو” توانیان بەسەر كێوی “رقیتان” هەڵكەوتوو لە نێوان شارەكانی سەقز و بۆكان، سەركەون.

رۆژی هەینی 9ی مانگی گەلاوێژ گرووپی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” كە پێكهاتبوون لە 25 شاخەوان، بەسەر لووتكەی كێوی “شاخە گەورە” لە ناوچەی سەرشیوی سەقز سەركەوتن.

ئەم گرووپە شاخەوانییە دوو هەفتە پێشیش بەسەر شاخی “شمشێر زەڕین”ی شاری سەقزدا سەركەوتن.

تیمی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” لە ریزی چالاكترین گرووپە شاخەوانیەكانی كوردستاندان و  15 ساڵە چالاكی دەكەن و جگە لەم چالاكیەش چەندین چالاكیی دیكەیان ئەنجام داوە و تا ئێستا بە سەر چەندین شاخ و كێوی كوردستان لەوانە “قەندیل، چلچەمە، شاهۆ، بڵقەیس و …” توانیویانە سەركەون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …