یه‌ك شه‌ممه‌ 14 نیسان 2024

زیندانیەكی كورد كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هاووڵاتییەكی كوردی شاری كرماشان لە زیندانی شاری ورمێ بە هۆی خراپی دۆخی جەستەیی و دۆخی ناو زیندانەوە، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، “عەلی محەممەدی” زیندانی بەندكراو لە گرتووخانەی شاری ورمێ بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

عەلی محەممەدی هەفتەی پێش كە بە هۆی مانگرتن لە خورادن بۆ ژووری تاكەكەسی راگواسترابوو، رۆژی پێنج‌شەممە رێكەوتی 15ی گەلاوێژی لە بێهداریی زیندانی ورمێ دەستی داویە خۆكوژی.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو بارەیەوە رایگەیاند، عەلی محەممەدی بە هۆی بەدوادانەچوون بە پەروەندەكەی و ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوكمەكەی دەستی دابۆیە مانگرتن لە خواردن و بەو هۆیەوە لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ورمێ بۆ ژووری تاكەكەسی راگواسترابوو و پاشان بە هۆی خراپ‌بوونی دۆخی جەستەیی و دەروونی لە بێهداریی ئەو گرتووخانەیە بە خواردنی دەوا و دەرمان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

عەلی محەممەدی خەڵكی كرماشان و دانیشتووی شاری تاران بوو كە ساڵی 1388ی هەتاوی بە تۆمەتی “سیخوڕی” دەستگیر كرابوو.

ناوبراو سەرەتا بە ئیعدام مەحكووم كرابوو كە دواتر حوكمەكەی بۆ 18 ساڵ زیندانی تەعزیری كەم كرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …