هەڵسووڕاوێكی كورد حوكمی زیندانی بەسەردا سەپا

هەڵسووڕاوێكی كوردی خەڵكی شاری شنۆ لە لایەن دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیەوە زیندانی بەسەردا سەپا.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، “ئەمین عەلیوەند” هەڵسوڕاوی كوردی خەڵكی شاری شنۆ كە ماوەی 20 رۆژ لەوە پێش لە لایەن دام و دەزگای ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لە شاری ورمێ دەستگیر كرا، پاش دادگایی كردن، حوكمی یەك ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی “تیكاب”ی بەسەردا سەپا.

“ئەمین عەلیوەند” هاوسەر و دوو منداڵی هەیە و هۆكاری ئەوەیكە ئەم حوكمەی بەسەردا سەپاوە “موحاربە (دژایەتی لەگەڵ خودا) و پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران” ئەو حوكمەی بەسەردا سەپاوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …