هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كۆلبەرێكی دیكە بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا

كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە 15ی مانگی گەلاوێژ، لە ئاوایی “قالیچە” سەر بە ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای كرماشان كۆڵبەرێك بە ناوی “سەلاح” لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستدا.

شەوی یەكشەممە 11ی مانگی گەلاوێژیش كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری مەریوان بە ناوی “بەهمەن فەتحوڵڵاهی” كوڕی مەجید و 40 ساڵ تەمەن كە هاوسەر و 2 منداڵی هەیە لە ناوچەی شلێر گیانی لەدەست داوە.

“بەهمەن فەتحوڵڵاهی” ساڵی رابردووش جارێكی دیكە بەهۆی بەركەوتنی گوللەی هێزەكانی ئێران بریندار كرابوو.

لە ماوەی رۆژانی رابردووشدا كاروانێك لە كۆڵبەران ‌و كاسبكارانی كورد لە ناوچە سنوورییەكانی شاری شنۆ كەوتوونە بۆسەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئاكامدا دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

لەو هێرشەدا 3 كەس لە كاسبكاران خەڵكی “سینگان”ی شنۆ برینداربوون ‌و پاش زەوت كرانی بارەكەیان لە لایەن هێزە چەكدارەكانەوە، 100 سەر لە ئاژەڵە بارهەڵگرەكانی كاسبكارانیش بە گوللەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون.

شایانی باسە، بە شێوەی رۆژانە بەردەوام، كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد كە بە مەبەستی وەدەستهێنانی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان روو دەكەنە پیشەی پڕ مەترسی كاسبی لەسەر سنووەرەكان، لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هێرش دەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …