پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

هاوڵاتییەكی مەدەنی لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كرا

هاوڵاتێكی مەدەنی بە ناوی “فەتاح رەسووڵپوور”، تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵكی شاری “سایین قەڵا”، لە لایەن ئیدارەی “ئاگاهی”ەوە دەستگیر كرا.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، ناوبراو لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، لە لایەن ئیدارەی ئاگاهی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە هۆكارێكی نادیار دەستگیر كرا.

بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە هەتا ئێستا چەندین جار سەردانی ئیدارەی “ئاگاهی”یان كردووە، بەڵام لە لایەن ئەم ناوەندەوە پێیان راگەینداروە كە كورەكەیان رەوانە ئیدارەی ئیتلاعات كراوە.

جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ماوەی ساڵێك لەوەپێش لەگەڵ هێزە بەسیجییەكانی شاری سایین قەڵا تووشی كێشە و دەمەقاڵە بوو‌ و ماوەی دوو رۆژ دەستگیر كرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …