هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كارمەندانی ” فەنی حرفەیی” كرماشان دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین

ژمارەیەك لە كارمەندانی ئیدارەی گشتیی فەنی حرفەیی پارێزگای كرماشان لە ناڕەزایی بە زۆر بوونی كاتژمێری كارەكەیان دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، سەرلەبەیانیی دوێنێ سێشەممە 13ی مانگی گوڵان گرووپێك لە كارمەندانی ئیداەری گشتیی فەنی حرفەیی پارێزگای كرماشان لە ناڕەزایی بە زۆر بوونی كاری بێ حەقدەست لە كاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی تا 6ی ئێوارە، لە بەردەم دەفتەری بەڕێوەبەرایەتی ئەو ئیدارەیە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان سازدا و خوازیاری كەم كردنەوەی كاتژمێری كار و پێ ڕاگەیشتن بە كێشەكانی بژیوی ژیانیان لەوانە كەم بوونی حەقدەستەكانیان بوون.

شایانی باسە، كارمەندانی ئیدارەی فەنی حرفەیی كرماشان وێڕای ئەوەیكە رۆژانە بە ماوەی 11 كاتژمێر كار دەكەن بەڵام حەقدەست و خزمەتگوزارییەكانیان زۆر كەمە و زۆرێكیان باس لەوە دەكەن كە ئەو حەقدەستە ناتوانێ بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان دابین بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …