ئاماری كوژراوانی داعش بە هۆی هێرشی هاوپەیمانان بڵاو كرایەوە

15هەزار داعشی لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكاو هاوپەیماناندا كوژراون.

باڵوێزی‌ ئەمریكا لە عێراق ڕۆژی‌ یەكشەممە لە وتووێژێكدا ڕایگەیاند كە لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا دژی‌ هێزەكانی‌ داعش‌دا تا ئێستا زیاتر لە 15 هەزار كەس لەم گرووپە كوژراون.

ئیستوارت جۆنز، باڵوێزی‌ ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی‌ زیاتر لە 3 هەزار جار مۆڵگەكانی‌ داعشی‌ بۆردومان كردوەو ئەمریكا ڕۆڵی‌ بەرچاوی لە ئازادكردنی‌ زانكۆی‌ ئەنباردا ‌بووە.

بەپێی‌ ڕاپۆرتی‌ تلویزیۆنی‌ ئەلعەرەبیە، جۆنز كە لە بەغدا قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان دەكرد، گوتی‌: هێرشە ئاسمانییەكانی ئامریكاو هاوپەیمانان دژی‌ مەڵگەكانی‌ داعش زیاتر لە 15 هەزار كەسیان لە هێزەكانی ئەو گڕووپە تێرۆریستییە كوشتووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …