چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كۆڵبەرێكی دیكە بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا

بە هۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی كاسبكارێكی دیكەی كورد لە سەر سنوورەكان گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، بە هۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی شەوی یەكشەممە 11ی مانگی گەلاوێژ كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری مەریوان بە ناوی “بەهمەن فەتحوڵڵاهی” كوڕی مەجید و 40 ساڵ تەمەن كە هاوسەر و 2 منداڵی هەیە لە ناوچەی شلێر گیانی لەدەست داوە.

“بەهمەن فەتحوڵڵاهی” ساڵی رابردووش جارێكی دیكە بەهۆی بەركەوتنی گوللەی هێزەكانی ئێران بریندار كرابوو.

لە ماوەی رۆژانی رابردووشدا كاروانێك لە كۆڵبەران ‌و كاسبكارانی كورد لە ناوچە سنوورییەكانی شاری شنۆ كەوتوونە بۆسەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئاكامدا دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

لەو هێرشەدا 3 كەس لە كاسبكاران خەڵكی “سینگان”ی شنۆ برینداربوون ‌و پاش زەوت كرانی بارەكەیان لە لایەن هێزە چەكدارەكانەوە، 100 سەر لە ئاژەڵە بارهەڵگرەكانی كاسبكارانیش بە گوللەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون.

شایانی باسە، بە شێوەی رۆژانە بەردەوام، كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد كە بە مەبەستی وەدەستهێنانی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان روو دەكەنە پیشەی پڕ مەترسی كاسبی لەسەر سنووەرەكان، لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هێرش دەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …