سێ كەس لەو شەش هاووڵاتییە كوردەی خەڵكی سەلاسی باوەجانی كە چووبوونە نێو گرووپی توندڕەوی ئیسلامی داعش لە شەر و تێكهەڵچوونێكدا كوژران.
بەپێی راپۆرتی كوردپا، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، شەش هاووڵاتیی كوردی خەڵكی گوندی “زمكان” سەر بە شاری سەلاسیباوەجانی لە پارێزگای كرماشان پەیوەست بوون بە گرووپی توندڕەوەی داعش.
“ئا،م” كوڕی ستار “ج.ر” و “ئا.ر” كوڕی جەلیل، “ئا.ی” كوڕی براعەزیز و “ئا.م” كوڕی ئەحمەد و “ی.ف” كوڕی سەمین راگەیاندراوە.
دەوترێ “ج.ر”، “ئا.ی” و “ی.ف” لە چالاكییە نیزامییەكانی ئەو گرووپە توندرەوە لە عێراق وسووریەدا كوژراون.
ئەو هاووڵاتییانە لە رێگای كەسانی پەیوەندییدار بە گرووپی توندڕەوی ئیسلامیی داعش بەم گرووپە توندڕەوە پەیوەست بوون.
كوردپا لە زاری یەكێك لە نزیكەكانی ئەو كوژراوانە راگەیاندووە: هەواڵی كوژرانی ئەو سێ كەسە لەلایەن ئەندامانی گرووپی داعشەوە لە وڵاتی سووریەوە لە رێگەی تەلەفوونەوە بەبنەماڵەكانیان راگەیەنراوە.
شایەتحاڵەكان لەو بارەوە دەڵین: كەسانی سەر بە ئەو گرووپە بە ئاشكرا لە گوندی زمكان چالاكی دەكەن، كە هەتا ئیستا لایەنە پەیوەندییدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران هیچ هەڵوێستێكیان لە خۆیان لە دژی چالاكی ئەو گرووپە نیشان نەداوە.
لە وتووێژێكدا ئامد سلێمان كارناس و شارەزا لە بورای ئیسلامیی سیاسی سەبارەت بە ئیدئۆلووژی و بنەما فیكریییەكانی داعش و هۆكارەكانی پێوەست بوونی لاوەكان بەئەو گرووپە توندرەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند: لە ئەنجامی نەبوونی سیستمێكی دادپەروەرانە و داخرانی هەموو رێگاكان ئەو لاوانە پەیوەست بە گرووپی ئیسلامی داعش دەبن.
ئامد سلێمان لە درێژەدا دەلێت: بانگەشەكارانی سەلەفی جیهادی بۆ خۆشبژیوی و ئاسایش لە ژێر سەیتەری ئیسلام پروپاگەندە دەكەن و لەوەها حاڵەتێكدایە كە بیرۆكەی سەلفی جیهادی بۆ ژیانێكی باشتر پەردەستێنی، بەڵام لە هێچ وڵاتێكی ئیسلامی خۆشبژیوی و ئاسایشی ژیان بۆ خەڵك دابین نەكردوە.
بەپێی ئامارەكان، لە سەرەتای درووستبوونی خیلافەتی ئیسلامییەوەهەتاكوو ئێستا نزیك بە٧٠٠ گەنجی باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان روویان لەناو داعش كردووە و و زۆربەی ئەو كەسانەش لەشەش مانگی یەكەمی درووستبوونی خیلافەتدا واتە لە سەرتایی مانگی ژوئنی ٢٠١٤ی زایینی هەتا مانگی دیسامبر هەمان ساڵ بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش لە عێراق و سووریە كۆچیان كردوە و پەیوەست بەو رێكخراوە بوونە.