شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

تا ئێستا 350 هێكتار لە دارستانەكانی سنە لە ئاگردا سووتاون.

بە هۆی ئاگركەوتنەوە یەك لە دوای یەكەكانی ئەمساڵ لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سنە، هەتا ئێستا 350 هێكتاری دیكە لە لێڕەوا و دارستانەكانی ئەو پارێزگایە لە ئاگردا سووتاون.

“پەیمان باباپیری” بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سرووشتییەكانی پارێزگای سنە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتی زۆرترین حاڵەتی ئەم ئاگركەوتنەوەیە پێوەندی بە لەوەڕگەكانەوە هەیەو ئەمساڵ لە چاو ساڵان دارستانەكان زیانێكی زۆریان بەرنەكەوتووە.

 

بەپێی ئامارە ڕاگەیەندراوەكان لە ئاگركەوتنەوەكانی ئەم دواییانەی دەوروبەری مەریوان، 45 هێكتار ئاگریان گرتووە كە هۆكاری ئەم ئاگر گرتنەش مرۆیی بووە كە یان بەهۆی كەمترخەمی یان بە ئانقەست لە لایەن خەڵك، شوانەكانی ناوچە، گەشتیارەكان، كێشە نەتەوەیی و تایفییەكان ڕوویان داوە.

 

باباپیری هەروەها باسی لەوە كردووە كە لە ماوەی ئەمساڵدا تاكوو ئێستا 120 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە ئاستی ئەم پارێزگایەدا ڕوویان داوە، بەڕای ناوبراو گرینگترین هۆكاری ئەم ئاگركەوتنەوانە هاوسنوور بوونی لەوەڕگەكانی ئەم دەڤەرە لەگەڵ دارستانەكان بووە.

 

ئەو دەڵێ لە پەنا ئەم مەسەلەشدا كەسانی بەرژەوەندیخوازو هەلپەرست و ڕاوچییەكانیش هۆكارەكانی دیكەی سەرهەڵدانی ئەم گرفتەن.

هەر لەم پێوەندییەدا محەممەد فەلاحی، فەرمانداری مەریوانیش گوتی: پاش بەدواداچوونی بەردەوام تاوانباری سەرەكیی ئاگركەوتنەوە لە 150 هێكتار لە دارستانەكانی دەوروبەری گوندەكانی بەشی ناوەندیی مەریوان گیراوە.

 

هەروەها زیاتر لە 150 هێكتار لە لێرەوار و دارستانەكانی پارێزگای ئیلامیش ئەمساڵ لە نێو گڕی ئاگردا سووتاون.

 

ناوبراو ندەڵێ نیازو مەبەستی ئەم كەسە بۆ ئاگرتێبەردانی دارستان، لەنێو بردنی سەرچاوە سرووشتییەكان‌و گۆڕینی سەرچاوە میللییەكان و لەوەڕگە سرووشتییەكان بە زەوی‌و زاری وەرزێڕی و دەست بەسەردا گرتنیان بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …