چوار شه‌ممه‌ 29 ئازار 2023

ئاماری كوژراوانی داعش لە ماوەی مانگی رابردوو بڵاو كرایەوە

كاربەدەستێكی هەرێمی كوردستان باس لەوە دەكات لە ماوەی یەك مانگی رابردوو 784 كەس لە چەكدارانی داعش لە شاری موسڵ كوژراون.

بە پێی راپۆرتی سومریە نیوز، “سەعید مەموزینی” بەرپرسی راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە كە لە ماوەی یەك مانگی رابردوو 784 چەكداری تیرۆریستانی داعش لە شاری موسڵ كوژراون.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەیكە ئەم چەكدارە داعشیانە لە هێرشی ئاسمانی بەرەی هاوپەیمانیی و هێزی پێشمەرگە كوژراون، وتی: لەو تیرۆیستانە 8 كەسیان خەڵكی ولاتی ئاڵمان و 3 كەسیشیان فەرانسەوی بوون.

شاری موسڵ 10ی مانگی ژوەنی 2014ی زایینی تا ئێستا لە لایەن چەكدارانی داعشەوە دەستی بەسەردا گیراوە و شەڕ و تێكهەڵچوون بە مەبەستی ئازادكردنی ئەو شارە هەتا ئێستاش بەردەوامە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …