بەرپرسی بێهزیستی پارێزگای ورمێ وتی: 15 هەزار 700 كەسی گیرۆدە بە مادەی هۆشبەر لەو پارێزگایە بوونی هەیە.
“رازیە خودادووست” بە جەخت كردنەوە لەسەر سەرنجدان بە هەموو لیەنەكان سەبارەت بە پێشگرتن لە پەرەسەندی مادەی هۆشبەر، وتی: بە مەبەستی پێشگرتن لە پەرەسەندنی گیرۆدەبوون بە مادەی هۆشبەر دەبێ لایەنە جیاجیاكانی وەكو كلتوور،كۆمەڵگا، ئابووریی و … سەرنجی پێ بدرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەیكە پارێزگای ورمێ دۆخێكی تایبەتی هەیە و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سنووری هەیە، لە بەر شاڵاوی كلتووریدایە و بەم بۆنەوە دەبێ زۆرتری سەرنجی پێ بدرێت.
شایانی باسە، دیاردە كۆمەڵایەتییەكان و لەوانە گیرۆدە بوونی مادەی هۆشبەر یەكێك لەو كێشانەیە كە داوێنی خەڵكی ئێران بەگشتیی و شارەكانی رۆژهەڵات بەتایبەتی گرتووەتەوە و زۆر كەس لەسەر ئەو بڕوایەدان كە بڵاو بوونەوەی مادەی هۆشبەر لە نێو هاوڵاتییان بە شێوەی سیستماتیك و لە لایەن خودی حكومەتەوە ئەنجام دەدرێ.