گرووپێكی شاخەوانیی بەسەر لووتكەی “شاخە گەورە”ی سەقز سەركەوتن

گرووپێكی شاخەوانیی لە شاری سەقز لە درێژەی چالاكیەكانی خۆیاندا ئەمجارە بەسەر لووتكەی “شاخە گەورە” سەركەوتن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بو “زاگرۆس پۆست”، رۆژی هەینی 9ی مانگی گەلاوێژ گرووپی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” كە پێكهاتبوون لە 25 شاخەوان، لە درێژەی رەوتی زنجیرە چالاكیەكانی خۆیان، ئەمجارە بەسەر لووتكەی كێوی “شاخە گەورە” لە ناوچەی سەرشیوی سەقز سەركەوتن.

ئەم گرووپە شاخەوانییە هەفتەی رابردووش بەسەر شاخی “شمشێر زەڕین”ی شاری سەقزدا سەكەوتن.

تیمی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” لە ریزی چالاكترین گرووپە شاخەوانیەكانی كوردستاندان و  15 ساڵە چالاكی دەكەن و جگە لەم چالاكیەش چەندین چالاكیی دیكەیان ئەنجام داوە و تا ئێستا بە سەر چەندین شاخ و كێوی كوردستان لەوانە “قەندیل، چلچەمە، شاهۆ، بڵقەیس و …” توانیویانە سەركەون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …