پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پلەی یەكەمی بێكاریی ئێرانیان هەیە

پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان واتە سنە ‌و لوڕستان دەیان ساڵە لە ئێران لە سەرووی لیستی بێكاری لەو وڵاتەدا جێ‌دەگرن.

بەڕێوەبەری‌ گشتیی تەعاون، كارو خۆشبژیویی كۆمەڵایەتیی كرماشان دەڵێ وەك بڵێی پلەی‌ یەكەمی‌ بێكاری ئێران‌ لە نێو پارێزگاكانی‌ رۆژهەڵاتی كوردستاندا بەش كراوە.

داوود یاوەری‌ دەڵێ پارێزگای‌ كرماشان ساڵی‌ ڕابردوو پلەی‌ یەكەمی‌ بێكاریی ئێرانی‌ هەبوو‌، بەڵام ئەمساڵ چەند پلە باشتر بووە، بەڵام بەگشتی‌ دەبێ بڵێین پلەی‌ یەكەمی‌ بێكاری‌ بەردەوام لە نێو پارێزگاكانی‌ رۆژهەڵاتی كوردستان دەستاودەست دەكاو هەر جارێ یەكێك لە پارێزگاكانی ئیلام، سنە، كرماشان یان لوڕستان‌ لە پلەی‌ یەكەمی بێكاریی‌ ئێران دان.

ناوبراو وتی‌ ئەگەرچی‌ لە دوایین ئاماری‌ ڕاگەیەندراو لە پێوەندیەدا پارێزگای‌ كرماشان ٦ پلە بەرزبۆتەوە، بەڵام ڕاستییەكەی ئەمەیە كە هیچ باوەڕێكمان بە بەرزبوونەوەی‌ ئەم ئاستە نییە، چونكی بە كردەوە شتێكی ئەوتۆ هەست پێناكەین‌و دەشزانین ئەو پلەیە ساڵێكی‌ دیكە جێگۆڕكێ دەكاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …