ئاگركەوتنەوە لە ماوەی 2 رۆژی رابردوو لە جەنگەڵەكانی دینار كێو لە شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام دەستی پێكرد و رۆژی رابردوو كوژایەوە بەڵام بە هۆی توند بوونی خێرایی با هەمیسان ئاگری تێ بەر بوو و 150 هێكتار لە جەنگەڵەكانی ئەو كێوە لە ئاگردا سووتا.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵنێرییە حكومەتییەكان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 200 هێكتار لە جەنگەڵەكان و لێرەوارەكانی ئیلام لە ئاگردا سووتاون.
هەروەها بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە جەنگەڵەكان لە بەرزاییەكانی ئاوایی ئاهەنگەر كەلای شاری ئامۆل، پتر لە یەك هكتار لەو جەنگەڵانە لە ئاگردا سووتان.
هەتا ئێستا هۆكاری ئەو ئاگركەوتنەوەیە نادیارە، بەڵام سوونەسەرەوەی گەرما و بوونی گەڵای وشك لە پای دارەكان و بای توند هۆكاری پەرەسەندنی پانتایی ئاگرەكان راگەیەندراوە.
شایانی باسە، لە سەرەتای وەرزی گەرماوە هەتا ئێستا دەیان حاڵەت ئاگركەوتنەوە لە جەنگەڵ و لێرەوارەكانی كوردستان روویداوە و بە سەدان هێكتار لەو داستان و لێرەوارانە لە ئاگردا سووتاون و ئەم بابەتەش لە لایەن لایەنە بەرپرسەكانەوە بە كەمتەرخەمیەوە ئاوڕی لێ دراوەتەوە.