هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

3 رێكخراوی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە كەمتەرخەمی دیپلۆماتە ئوروپاییەكان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤی ئێران رەخنەیان گرت

3 رێكخراوی تایبەت بە مافی مرۆڤ رۆژی پێنجشەممە سەبارەت بە لەبەرچاو نەگرتنی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران لە لایەن دیپلۆماتە ئوروپاییەكانەوە، رەخنەیان گرت.

فیدراسینی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی ئێران، هاوڕێ لەگەَ ناوەندیی مافی مرۆڤ و كۆمەڵگای مافی مرۆڤ، لە راگەیەندراوەكەیاندا داوایان لە جێگری سەدرەعزەمی ئاڵمان، سەرۆكی دیپلۆماسی یەكێتی ئوروپا و وەزیری دەرەوەی فەرانسە رەخنەیان گرتووە.

“عەبودلكەریم لاهیجی” سەرۆكی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی كۆمەڵگای مافی مرۆڤ، بە ئاماژە بەوەیكە ئێران پلەی دووهەمی لە بواری ئێعدام كردنی هاوڵاتییان لە نێو وڵاتانی جیهاندا هەیە، وتی: ئێران هاوكات بە باشتر بوونی پەیوەندییەكانی لەگەڵ رۆژئاوا درێژە دەداتە رەوتی ئێعدامەكان.

ناوبراو داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لەوانە یەكێتی ئوروپا، كردووە كە مافی مرۆڤ لە سەرەوەی پەیوەندییەكانی خۆیان لەگەڵ ئێران دابنێن و پێداگریی لەسەر راگرتنی خێرای مافی مرۆڤ لەو وڵاتە بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …