سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024
عکس آرشیوی

فڕۆكەكانی توركیە بۆ جاریكە بنكە و بارەگاكانی پەكەكەیان بۆردمان كرد

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی توركیە چەندین گوندیان لە ناحیەی ژاراوە‌و بناری قەندیل بۆردومان كرد‌و دواتریش بەسەر ئاسمانی ناوچەكە دەسووڕانەوە

بە پێی زانیارییەكانی كاتژمێر 2ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە فرۆكە جەنگییەكانی توركیە سێ جار گەلی بازێیان لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان كرد. هەروەها بەسەر ئاسمانی ناوچەكانی برادۆست‌و قەندیل سوڕاونەتەوە.

بەپێی هەواڵەكە ئاسمانی گوندەكانی ئێژە، لێوژە، زارگەلی‌و بۆكریسكان‌و بناری قەندیل لە ئێستادا لە ژێر كۆنترۆڵی فرۆكە جەنگییەكانی توركیەدایە‌و بە ئاسمانی ناوچەكە دەسوڕێنەوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە رۆژنامەی خەبەر تورك لە راپۆرتێكدا لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانی توریكەوە رایگەیاند بە دەستپێكی خولی شەشەمی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیە بۆ سەر بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە تا ئێستا 218 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و زیاتر لە 300 كەسیش برینداربوون.

لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی توركیە لە كاتێكدا كە وتەبێژی هێزی پاراستنی گەل لە لێدوانێكدا رایگەیاند : لەسەرەتای هێرشەكانی توركیە بۆ سەر گەریلاكانی پەكەكە، تەنها 5 گەریلا گیانیان بەخت كردووە و 7 تریش بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …