هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

37%ی قوربانیانی مین لە كوردستان منداڵانی ژێر تەمەنی 15 ساڵن

37%ی ئەو كەسانەی كە بە هۆی تەقینەوەی مین لە كوردستان بریندار بوون تەمەنیان لە ژێر 15 ساڵ دایە.

كارناسێكی كوردی مامۆستای زانكۆی سنە، لە توێژینەوەیەكدا بڵاوی كردووەتەوە، لە 37%ی ئەو كەسانەی كە ساڵی 1385ی هەتاوی كەوتوونەتە سەر مینە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق و بریندار بوون، كەمتر لە 15 ساڵ تەمەنیان هەیە.

لە توێژینەوەی دكتور حوسێن محەممەدزادەدا هاتووە كە لە 95%ی بریندارەكانیش پیاون.

محەممەدزادە وتوویەتی: بەپێی دوایین زانیارییەكان، كاریگەری مینە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق هەتا 50 ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بە وتەی ناوبراو، 9.7ی مینە بەجێ‌ماوەكانی سەردەمی شەڕ لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگاكانە و لە 80%ی لە گوندەكان و لە 17%ی لە شارەكان دایە.

لە سێ مانگەی سەرەتای ئەمساڵدا 12 هاووڵاتیی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین كوژراو و بریندار بوون، كە لە نێوان قوربانیاندا كچێكی تەمەن 17 ساڵ و دوو منداڵی كەم تەمەن دەبیندرێت.

ئامارە فەرمییەكان باس لەوە دەكەن، زیاتر لە 20 میلیۆن مینی دژە نەفەر لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگاكانی (سنە، كرماشان، ئورومیە، ئیلام و خوزستان) هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …