پاش ئەوەیكە شەڕ و تێكهەڵچوونی چەكداری لە ئاوایی “خانگێ” هەڵكەوتوو لە 5 كیلۆمتری شاری ورمێ، چەند كەس لە ئەندامانی تیمێكی “سەلەفی” دەستگیر كران.
بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، دوێنێ یەكشەممە 4ی مانگی گەلاوێژی ساڵی 1394ی هەتاویی لە تێكهەڵچوونێك لە كاتژمێر 4ی ئێوارە و لە نێوان ئەندامانی تیمێكی سەلەفی مەزهەبی لە ئاوایی “خانگێ”، یەكێك لە ئەندامانی تیمە سەلەفیەكە بریندار و 3 كەسی دیكەش دەستگیر كران.
تا ئێستا سەبارەت بە شوناسی ئەو گرووپە و هۆكاری تێكهەڵچوونەكە هیچ زانیارییەك بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام بە وتەی شایەتحاڵان ئەو تیمە سەلەفیە لە هاوكارە چالاكەكانی یەكێك لە لقەكانی داعش بوون كە لە ئێران بوون و دەستیان داوەتە ئەندامگیری.
ئەم تێكهەڵچوونە 20 خولەك درێژەی هەبووە و بڕێ چەك و تەقەمەنیش لە شوێنی ژیانی ئەو كەسانەش دەستی بەسەردا گیراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەك لە شوناسی ئەو كەسە و هەروەها شوێنی راگیرانیان ئاشكرا نەبووە.
كاربەدەستانی ئەمنیەتیی كۆماری ئیسلامی گرووپە سونەكانی نەیاری حكومەت بە توندڕەوی مەزهەبی تۆمەتبار دەكەن و ئەوان بە لایەنگری وەهابییەكان و سەلەفیەكان لە قەڵەم دەدەن.
لە بەرامبەردا نەیارانی كۆماری ئیسلامی و بەتایبەت لە ناوچە سوننەنشینەكانی ئێران، حكومەت بە لەبەرچاو نەگرتنی مافی سوننەنشینەكان تۆمەتبار دەكەن و زۆر جار بەم بۆنەوە شەڕ و تێكهەڵچوون روو دەدات.