یه‌ك شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2023

2 لاوی مەریوانی لە ئاوەكانی دەریاچەی زرێوار خنكان

2 لاوی خەڵكی شاری مەریوان بەهۆی خنكان لە ئاوەكانی شاری مەریوان گیانیان لەدەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، رۆژی هەینی 2ی مانگی گەلاوێژ 2 لاوی خەڵكی شاری مەریوان كە سەرقاڵی ماسیگیری بوون، بە هۆی كەوتنە نێو ئاوی زرێوار گیانیان لەدەستدا.

شوناسی ئەم 2 لاوە نادیارە و دەوترێ لە رێگای قولابەوە سەرقاڵی ماسی گرتن بوون و پاش تێپەڕبوونی چەند كاتژمێر لە خنكان تەرمەكەیان دۆزرایەوە و رادەستی بنەماڵەكانیان كراوەتەوە.

شایانی باسە، ساڵانە و بەتایبەت لە وەرزی هاینی بەردەوام ژمارەیەك لەو لەو هاوڵاتییانەی كە بە مەبەستی مەلەكردن و ماسیگری روو دەكەنە ئاوی زرێبار، تووشی خنكان و گیانلەدەستدان دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …