حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی مانگی گەلاوێژ گەیشتە شاری سنە.
حەسەن رۆحانی پاش گەیشتنی بە شاری سنە لە وتاردانێكدا باسی لە هەندێ خزمەتگوزاریی حكومەت بە ناوچەكانی پارێزگای سنە كرد.
رۆحانی لە درێژەی وتەكانیدا و بە ئاماژە بە چالاكیە ناوچەییەكانی كۆماری ئیسلامی وتی: ئەگەر هەوڵ و هاوكارییەكانی كۆماری ئیسلامی نەبووایە، ئێستا شارەكانی بەغدای پایتەختی عێراق و هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان ئێستا لە دەستی تیرۆریستانی داعشدا بوون.
ئەم سەفەرەی سەرۆك كۆماری ئێران تەنیا بۆ شاری سنەیە و سەردانی باقی شارەكانی دیكەی پارێزگای سنە و پارێزگا كوردنشینەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان ناكات.