باڵوێزی عەرەبستانی سعودی لە ئەمەریكا هەڵوێستی وڵاتەكەی دژی رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێرانو وڵاتانی گروپی 1+5 رادەگەیەنێتو ئاماژەش بەوەدەكات ئەم رێكەوتنە دەڕوخێت بەسەر وڵاتانی كەنداودا.
بەندەر بن سوڵتان، باڵوێزی عەرەبستان لە واشنتنۆن لەلێدوانێك بۆ رۆژنامەی تایمزی لەندەن رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێرانو وڵاتانی رۆژئاوایی بەوە ناولێبرد كە ئێران دەستی بە بۆمبی ئەتۆمی دەگاتو بەسەر وڵاتانی عەرەبی كەنداو دەرۆخێت.
وتیشی: سعودیەو وڵاتانی عەرەبی كەنداو ئامادەن پاش ئەم رێكەوتنەو بەبێ پشتیوانی ئەمەریكا هێرش بكەنە سەر ئێران.
لەلایەكی ترەوە ئەمرۆ نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لە لێدوانێكدا سعودیە بە سەرچاوەی تیرۆریزمو بیری توندڕەویی ناولێبردو داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد چاودێری سعودیە بكەن.