ئەمرۆ ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بڕیارنامەیەكی پەسەندكرد كە رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی هەفتەی رابردوو ئێرانو وڵاتانی گروپی 1+5ی پشتڕاستكردەوەو ئابلۆقەكانی سەر ئێران كە لە بڕیارنامەكانی پێشوودا راگەیەنرابوو، هەڵوشانەوە.
ئەم بڕیارنامەیە سەرجەم وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بەرپرسیار دەكات تا خاڵەكانی رێكەوتنەكەی نێوان ئێرانو وڵاتانی رۆژئاوایی پەیڕەو بكەن.
بەپێی بڕیارنامەكە، كاتێك ئێران سەرجەم بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات، سەرجەم بڕیارنامەكانی پێشوی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام گەمارۆكانی سەر كڕینو فرۆشتنی چەكو تەقەمەنی بۆ چەند ساڵی دیكە وەك خۆی دەمێنێتەوە.
هەر بەپێی ئەم بڕیارنامەیە، هەر كام لەو وڵاتانەی كە لەئەنجومەنی ئاسایش خاوەنی مافی ڤیتۆن لەكاتی ناڕازی بوون دەتوانن بە یەك دەنگ سەرجەم ئابلۆقە پێشووەكانی ئەو ئەنجومەنە جارێكی دیكە بخەنەوە سەر ئێران، بۆ وێنە روسیاو چین ناتوانن لە سەپاندنی دووبارەی ئابلۆقەكان لەسەر ئێران رێگریی بكەن.
یەكێك لەخاڵەكانی بەیاننامەی پاشكۆی ئەم بڕیارنامەیەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە چالاكی موشەكیی ئێرانە كە لەگەڵ ناڕەزایی توندی فەرماندەكانی سوپای پاسدارانو نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەرەوڕوو بووەتەوە.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …