حه‌فته‌ی ڕابردوو کچه لاوێکی بانه‌یی به ناوی ئه‌وین عوسمانی له کاتێکدا که له گه‌ڵ براو ده‌زگیرانی له جاده‌ی بانه به‌ره‌و مه‌ریوان به‌ڕێوه‌بوون، به بێ هیچ هۆکارێک ته‌قه‌یان لێکراو له ئاکامی به‌رکه‌وتنی ئه‌ویندا، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی بانه گیانی له ده‌ستدا. له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌وه بۆ دووه‌م جاره که کچانی گه‌نج له ڕۆژهه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی گوماناوی‌و هێرشبه‌رانه گیانیان له ده‌ست بده‌ن. …
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
هێرشی رژیم بۆ كۆكردنەوەی ماهوارە لە شاری مەریوان
بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی خەزەڵوەر هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی هێرشیان بردوەتە سەر ماڵی خەڵك لە شاری مەریوان‌و دەستیانداوەتە كۆكردنەوە ماهوارەكانیان. ئەم هێرشەی هێزە ئەمنیەتیەكان بۆسەر گەڕەكی تەپەی موسك لە شاری مەریوان بووە كە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەكی یاسایی هێرشیان بردوەتە سەر ماڵی خەڵك‌و پاش پشكنین ماهوارەكانیان لەگەڵ خۆیان بردووە. هاوكات لەگەڵ ئەم …
زۆرتر بخوێنەوە »به هۆی پێکدادانێکی قورس له دیوانده‌ره ١٥که س کوژران‌و برینداربون
کاتژمێر 11ی سه رله‌به‌یانی ئه مڕۆ سێشهمه به‌هۆی پێکدادانی دوو ماشین له جاده‌ی نساره‌ی دیوانده‌ره زیاتر له ١٥ که‌س کوژراو بریندار بوون. ئه‌و دوو ماشینه که مینی‌بوس‌و کامیون بوون له 4کیلومێتریی دیوانده‌ره به ره ئاوایی نساره پێکیانداداوه‌و له ئاکامدا 4که س له سه رنشینانی مینوبوسه‌که کوژران و 14که سیش به توندی برینداربوون. برینداره کان که هه ندێکیان ژن ومنداڵن گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی …
زۆرتر بخوێنەوە »ئاماده‌کاری بۆ به‌ستنی یه‌که‌م کۆنفرانسی لاوانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرێت
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی پێشووی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به یه‌که‌م کۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات، دوێنێ سێشهمه 28ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2713ی کوردی، کاتژمێر 10ی سه‌رله به‌یانی، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات له بنکه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له قه‌ڵای کۆیه، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌ڕێوه چوو. سه‌ره‌تا راپۆڕتی کاری ئه‌م ماوه‌یه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کردنی یه‌که‌م کۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ید جه‌لال …
زۆرتر بخوێنەوە »زۆربەی پارتە گەورەکان لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد له گەڵ پرۆژەی پەیەدە نین.
قه‌واره‌ی یاسایی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کاتی له ڕۆژاوای کوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێ کاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا. له لایه‌که‌وه په‌یه‌ده به ڕیزکردنی لیستێکی زیاتر له سی حزب‌و ڕێکخراو پێی وایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کراوه‌و دێمۆکراتیکه‌و بوار بۆ هه‌ر حزبێکی تری سیاسی هه‌یه که له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستبداته چالاکی.، له لای تریشه‌وه به‌شێک له حزب‌و ڕێکخراوه‌کان له ڕۆژاوا به پرۆژه‌که‌ی په‌یه‌ده‌وه په‌یوه‌ست نه‌بوون‌و ڕای جیاواز …
زۆرتر بخوێنەوە »رۆژنامەنووس کیومەرس مه‌نسووری هێشتا پێویستى بە هاوکاریى هەموانە
بنەماڵەی کەیومەرس مەنسووری دەڵێن پێویستی بە یارمەتی هەیە. ئەوەی خوارەوە دەقی نامەکەیانە: “هێشتا رۆژنامەنووس کیومەرس پێویستى بە هاوکاریى هەموانە دواى ئەوەى یەکێک لە نەخۆشخانەکانى وڵاتى ئەڵمانیا لە ریگەى کۆنسوڵخانەى وڵاتەکەیانەوە لە هەولێر بانگهێشتى چارەسەرکردنى بۆ رۆژنامەنووس کیومەرس مەنسوورى رەوانەکرد، ناوبراو بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ هەرێمى کوردستان و تاوەکو دواى تەواوکردنى کارە یاساییەکان بەڕێ بکرێت بۆ وڵاتى ئەڵمانیا. وەک راى گشتى ئاگادارە پێشتر …
زۆرتر بخوێنەوە »دوو په‌رله‌مانتاری عێراقی بە زیندانی هه‌تاهه‌تایی مەحکوم کران
دادگاى تاوانه‌كانى عێراق، به‌تاوانى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆر، حوكمى زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایی بۆ دوو په‌رله‌مانتارى پێشووى عیراق سه‌ر به به‌ره‌ى ته‌وافق ده‌ركرد، هاوكات دادگاى ته‌میزی دیاله، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى پارێزگارى دیاله‌و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى باقووبه به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى، په‌سندكرد. كه‌ناڵى ئاسمانى عیراقیه، له‌هه‌واڵێیكیدا بڵاویكرده‌وه، كه:” دادگا حوكمى زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایی بۆ دوو په‌رله‌مانتارى پێشوو به‌تاوانى ئه‌نجامدانى تیرۆر ده‌ركرد”. دوو په‌رله‌مانتاره‌كه بریتین له هه‌ریه‌ك له عه‌بدولناسر جه‌نابى‌و …
زۆرتر بخوێنەوە »كچە كوردێکی تەمەن 17 ساڵ بەدەستی هێزەكانی کۆماری ئیسلامی كوژرا
كچێكی تەمەن 17 ساڵ خەڵكی شاری بانە لە رۆژ هەڵاتی كوردستان بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی کۆماری ئیسلامی كوژرا. سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن چوارشەممەی هەفتەی رابردوو كچێكی تەمەن 17 ساڵانی خەڵكی بانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی “ئەڤین عوسمانی” لەگەڵ برایەكیدا سەردانی سەیرانگایەك دەكەن، بەتۆمەتی ئەوەی باری قاچاغیان پێیە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی تەقەیان لێدەكرێت‌و ئەڤین بریندار دەبێت. بە …
زۆرتر بخوێنەوە »سێ ئەكتەری فیلمی پشیلە ئێرانیەكانی قوبادی كوژران
لە رووداوێكی دڵتەزێن سێ ئەكتەری سەرەكیی لە فیلمی پشیلە ئێرانیەكان لە بەرهەمەكانی بەهمەن قوبادی دەرهێنەری بەناوبانگی كورد لە شاری نیۆیۆرك كوژران. لە چەند رۆژی رابردوو لە ناوچەی باشووری ویلیا‌م زێیرگی بروكلین لە شاری نیۆیۆركی ئەمریكا، سێ ئەكتەری سەرەكیی فیلمی كەس ئاگای لە پشیلە ئێرانیەكان نیە، بە ناوەكانی سروش فەرازمەند، ئارش فەرازمەند‌و عەلی ئەسكەندەریان لە لایەن هاوڕێیەكی مۆزیكی فیلمی سەگە زەردەكان …
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران بەردەوام دەبێت لە چالاكیە ناوكیەكانی
بێهروز كەمالوەندی وتەبێژی رێكخراوی وزەی ناوكیی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، چالاكیە ناوكیەكانی ئێران نەتەنیا كەم ناكرێتەوە‌و داناخرێت بەڵكوو پەرەی پێدەدرێت. كەمالوەندی رۆژی دووشەممە 2013\11\18 لە وتووێژێكی لەگەڵ ئیسنا وتی، رەوتی گشتیی چالاكیە ناوكیەكانی ئێمە بەردەوامە‌و بە هەموو هێزمانەوە‌و بە بێ وەستان درێژەی پێدەدەین. یوكیا ئامانۆ بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوكیی هەفتەی رابردوو پاش سەردانەكەی بۆ ئێران وتبووی، لە ماوەی …
زۆرتر بخوێنەوە »دوری لسینگ نووسەری گەورەی كوردستانیی بریتانیایی ماڵئاوایی لە ژیانكرد
دوریس لسینگ یەكێك لە بە پێگەترین نووسەرانی بریتانیایی‌و براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیی، لە تەمەنی 94 ساڵی لە شاری لەندن ماڵئاوایی لە ژیانكرد. كۆمەڵێك پرسی كۆمەڵایەتیی وەك رەگەزپەرستی‌و مافی ژنان پێگەیەكی تایبەتیی لە نێو بەرهەمەكانی ئەم نووسەرەدا بوو. دووریس لسینگ سەر بە كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان چاوی بە ژیان هەڵێناو لە وڵاتی زیمبابۆ گەورە بووە. دایكی لسینگ پەرستار‌و باوكی ئەفسەری ئەرتشی …
زۆرتر بخوێنەوە »فەڕانسە گوشارەكان بۆسەر ئێران زۆرتر دەكات
فرانسوا ئۆلاند سەرۆك كۆماری فەڕانسە رۆژی یەكشەممە 26ی خەزەڵوەر لە یەكەمین سەردانی رەسمی خۆی بۆ ئیسرائیل بە رێبەرانی ئەو وڵاتەی راگەیاند، فەڕانسە بوونی ئێرانی ناوكیی قبووڵ ناكات‌و لەمبارەوە وەك هاوڕێی ئیسرائیل دەمێنێتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، ئێمە تا ئەو كاتەی لێمان روون نەبێت كە مەبەستی كۆماری ئیسلامیی لە بەرنامەی ناوكیی چیە، لەسەر هەڵوێستی خۆی دەمێنێتەوە. شیمۆن پرێز سەرۆك كۆماری ئیسرائیل پاش …
زۆرتر بخوێنەوە »ناڕەزایەتیی بە ئێعدامەكان شاری سنەی گرتەوە
رۆژی شەممە 25ی خەزەڵوەر كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارە كۆمەڵێكی بەرچاو لە چالاكانی مەدەنی‌و خەڵكی شاری سنە لە ناڕەزایەتیی بە ئێعدامەكانی ئەم دواییانەی چالاكانی سیاسیی لە كوردستان‌و بۆ هاودەنگ بوون لەگەڵ شارەكانی دیكەی كوردستان، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی‌و دەستیاندایە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێك. دەوترێت بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە دروشمی نا بۆ ئێعدام‌و بەڵێ بۆ ژیان‌و ئازادیی زیندانی سیاسیان بەرزكردەوە. بازاڕی میوەفرۆشەكانی شاری سنە لە پشت پاساژی …
زۆرتر بخوێنەوە »هه‌ڕه‌شه له ‘لویه جه‌رگه’ی ئه‌فغانستان ده‌کرێت
له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه له کاتی به‌ستنی بیسته‌مین لویه جه‌رگه (کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌شایرو پێکهاته‌کانی ئه‌فغانستان) ناکۆکیی نێوان سێناتۆره‌کان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تاڵه‌بان له به‌شداربووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه په‌ره‌ده‌سێنێت. دوایین دانیشتنه‌کانی پێش لویه جه‌رگه که له حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستیپێکردووه ناکۆکی نێوان سێناتۆره‌کانی به خۆوه بینیوه‌و به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامانی پارلمانی ئه‌فغانستان پێیان وابووه به‌ڕێوه‌بردنی لویه جه‌رگه به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی په‌یماننامه‌ی ستراتێژیکی کابول_ واشینگتۆن کارێکی زیاده‌یه‌و خه‌رجێکی زۆر …
زۆرتر بخوێنەوە »چارەنووسی دوو چالاكی كرێكاریی نادیارە
بە پێی هەواڵەكان، دوو چالاكی كرێكاریی بە ناوەكانی ئەفشین نەدیمی‌و مێهرداد سەبووری لە ئەندامانی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێكهێنانی رێكخراوە كرێكاریەكان كە ماوەیەك لە باشوری كوردستان خەریكی كاركردن بوون، شەش رۆژ پێشتر‌و لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ ئێران لە ناوچەی بانە بێسەروشوێن بوون. ئەم دوو چالاكە كرێكاریە كاتێكە گەڕاونەتەوە ئێران لەگەڵ یەكێك لە هاوڕێیانیان پێوەندیان گرتووە، بەڵام پاش ئەوە هیچ …
زۆرتر بخوێنەوە »بەڕێوەچوونی رێورەسمی چوارەمین ساڵوەگەڕی ئێعدامی ئێحسان فەتاحیان
رۆژی پێنجشەمە 23ی خەزەڵوەر بە ئامادەبوونی كۆمەڵێكی بەرچاو لە بنەماڵە‌و چەندین چالاكی سیاسیی‌و مەدەنیی، رێورەسمێك بە بۆنەی چوارەمین ساڵوەگەڕی ئێعدامی ئێحسان فەتاحیان لە شوێنی ئەسپەردەكردنی لە باخی فردەوسی كرماشان بەڕێوەچوو. بە پێی ئەم هەواڵە، رێورەسمەكە لە ژێر كەشێكی توندی ئەمنیەتیی هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی بەڕێوەچوو. ئێحسان فەتاحیان لە دایكبووی 1362ی هەتاویی لە شاری كرماشان، چالاكی سیاسیی كورد لە ئێران بوون كە …
زۆرتر بخوێنەوە »