شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

درێژەی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتیان له‌شاره‌كانی کوردستان

لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیان له‌شاره‌كانی كوردستان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چەند هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد و هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ، لەلایەن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی”سوهراب قادرزادە”، خالید کاوڵانی “سەلیم شێخە نژاد”، “هێمن ئیسماعیلی”، و “ئومید قادری” به‌تۆمه‌تی هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌حیزبه‌کوردیەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کراون.
هەروەها ڕۆژی هەینی١٤ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی ”بێهنام ئەلیاسی”، ٢٤ ساڵە، خەڵکی مەهاباد، پاش لێدان و بێڕێزی پێکردن، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا لە شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نیە.
شایانی باسە؛ هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی باوکی ناوبراو و لە پێش چاوی بنەماڵەکەی دەستیان بە بێ ڕێزی و لێدان و ئەشکەنجەی کردووە.
هه‌رله‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌شاری شنۆ، هاوڵاتیەکی تەمەن ٤١ ساڵییان بە ناوی “عەلی ئیسماعیلی” خەڵکی گوندی “جاشێران” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …