کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری ئەو شارەدا گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یەکشەممە١٦ی پووشپەڕ لە سنووری “کانی زەردی” شاری سەردەشت کاروانێک لە کۆڵبەران دەکەونە بۆسەی هێزەنیزامیەکانی ڕژیم و دەدرێنە بەر دەسڕێژی گوللە،کە بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی “مەنسوور گرژە” تەمەن ٢١ ساڵ گیانی لە دەست دەدات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند،کە ئەو کۆڵبەرە لاوە، کۆڵەکەی سیگار بووە و لە نزیکەوە تەقەری لێکراوە.