هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ئاوایی “كه‌ڕۆنان” سەربە ناوچەی لەیلاخ له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری دێهگولان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی پووشپەڕ هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی ئاوایی “کەڕۆنان” سەر بە ناوچەی لەیلاخ، بە ناوی “حەمید کەڕۆنانی” لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به هۆكاری نادیار دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراوه.
جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو بێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.