هێزەکانی سپای ڕژیم لە ناوچە جیا،جیاکانی کوردستان دەستیان کردووە بە گەمارۆدان و پشکنین خڵکەوە .
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەی زاگرۆس پۆست؛ هێزەکانی سپای ڕژیم، بە ماشینی “تویوتا”، کە دۆشکای لەسەر بووە، هەروەها هێزی ماتۆڕسوار کە چەکی کڵاشیان پێ بووە و سەروچاویان داپۆشیوە، شارەدێی سەرچناری سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخان و ئەو شوێنەیان گەمارۆ و لە ژێر چاودێریان خستووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند، کە هێزەکانی سپای ڕژیم بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لەو ناوچەیە ماونەتەوە و گەمارۆیان داوە و دەستیان کردووە بە پشکنینی خەڵکەوە.
هەر لەم پایوەندیەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بنکە و ناوەندە نیزامییەکانی ڕژیم، بەردەوام و بە شێوەی جۆراجۆر، چەکوچۆڵ و هێزی نیزامی هەناردەی کوردستان کردووە و دەستیان کردووە بە نۆژەن کردنەوەی پایگا کۆنەکانیان و زۆرتر خەڵکیان خستۆتە ژێر چاودێری و بە شێوەیەکی دیکە کوردستانیان میلیتاریزە کردووە.