فەرشاد ئەمینی خوێندکاری کورد لە زانکۆی تاران پاش دەستگیرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامییەوە چارەنووسی نادیارە.
بە پێی هەواڵەکان فەرشاد ئەمینی رۆژی سێشەممە رێکەوتی 1ی بەفرانبار لە زانکۆی تاران لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستگیر کرا.
جێگەی ئاماژەیە سەرەڕای چوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ناوەندی ئەمنیەکانی رژیم، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی فەرشاد ئەمینی نەدراوە بە بنەماڵەی.